گواردیۆلا: ھیچ زانیاریم نیە لەسەر گواستنەوەی ڤیدال

پێپ گواردیۆلا

پێپ گواردیۆلا

یاریگا
سەرەرای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بڵاوکرایەوە, بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن سەرکەوتوو بونە لە گواستنەوەی ئارتۆرۆ ڤیدال, ناوەراستکاری شیلیایی یانەی یوڤێنتوس, بەڵام پێپ گواردیۆلا بێ ئاگایە لەو پرۆژەیە.

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ لە ولاتی چین، پێگ گواردیۆلا راھێنەری باڤارییەکان سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانی شیلیایی گوتی” ھیچ زانیارییەکم لانیە لەسەر گواستنەوەی ڤیدال, ھەر کارێک بکرێت سەرەتا دەبێت بە بریاری من بێت, بەڵام تا ئێستا ھیچ کەسێک گفتوگۆی لەگەڵ من لەمبارەیەوە نەکردووە, بۆیە پێویستە بلێم تا ئەم کاتە ئەو ھەواڵە دورە لە راستی”.

سەرچاوەکانی ولاتی ئەڵمانیا لە ھەفتەی رابردوو بڵاویان کردەوە, بەرپرسانی باڤاری گەیشتونە رێکەوتن لەگەل بەرپرسانی خانمە پیرەکە لەسەر گواستنەوەی ڤیدال, بەڵام پێویستە چاوەرێ بکرێت, بۆ ئەوەی بزانرێت لە رۆژانی داھاتوو چی رودەدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر