بارسێلۆنا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشکراو بە مێسی رەتدەکاتەوە

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

یاریگا-

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دانی بەوەنا کە ئۆفەرێکی گرانبەهای یانەی پاریس سانجێرمانی رەتکردەوە کە پێشکەش بە لیۆنێل میسی کرابوو.

سانجێرمان هەوڵیداوە مێسی بگوازێتەوە ریزەکانی خۆی و مارکۆ ڤێڕاتی تێهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات، بارتۆمیۆ لەلێدوانێکیدا بۆ Rhys Turrell ـی رۆژنامەنووسی رۆژنامەی Daily Star گووتی “سانجێرمان بەفەرمی پرسیاری ئاڕاستەکردین سەبارەت بەوەی میسی بۆ فرۆشتنە، منیش لەوەڵامدا پێم راگەیاندن ئەی مارکۆ ڤێڕاتی؟ وەڵامی ئەوان بۆ من نەخێر بوو، منیش گووتم کەواتە نەخێر بۆ مێسیش”.

رۆژنامەنووسەکە دووپاتیکردەوە، بارسێلۆنا بەهیچ شێوەیەک نیازی فرۆشتنی مێگا ستارەکەیان نییە، ئەو یاریزانەی لە وەرزی رابردوودا 58 گۆڵی لەسەر ئاستی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا تۆمارکرد و سێ نازناوی گەورەی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.

لیۆ مێسی لەساڵی 2013 و لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی Marca دووپاتیکردەوە، دەیەوێت تا هەتاهەتایە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

لەبەرامبەردا ناسڕ خلێفی، سەرۆکی یانە پاریسییەکە پێشتر بە رۆژنامەی L’Equipeـی راگەیاندووە “ئەگەر مێسی سنوور بۆ گواستنەوەکەی دانەنێت، ئەوا ئێمە دەتوانین گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەین”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر