پێویستە پۆرتۆ بڕیار لەسەر جاکسۆن بدات

جاکسۆن مارتینێز

جاکسۆن مارتینێز

یاریگا-

یانەی میلان لەنزیکەوە چاودێری دۆخی جاکسۆن مارتینێزی هێرشبەری یانەی پۆرتۆ دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا لەنوێترین ژمارەیدا بڵاویکردووەتەوە، میلان گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ مارتینێز و ئێستا تەنیا ئەوە ماوە میلان لەسەر نرخی گواستنەوەکە لەگەڵ پۆرتۆ رێکبکەوێت.

ئادریانۆ گالیانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری میلان لەماوەی رابردوودا لە لیسبۆنی پایتەخی پۆرتوگال بووە، مارتینێز توانی جاکسۆن رازیبکات بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە میلانەوە بکات.

بەپێی راپۆرتەکان بێت، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی جاکسۆن بریتییە لە 35 ملیۆن یۆرۆ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر