ئالڤێز داهاتووی خۆی دیارکرد

دانی ئالڤێز

دانی ئالڤێز

یاریگا-

دانی ئالڤێز دوای بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا روونیکردەوە “دڵخۆش” دەبێت بە پەیوەندیکردن بەیانەی میلان.

بارسێلۆنا سێینە مێژووییەکی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لەیانەی یوڤێنتۆس و بەدەستهێنانی نازناوە خاوەن دوو گوێیە گەورەکە بەڵام تائێستا ئالڤێز بڕیاری لەسەر چارەنووسی خۆی نەداوە هەرچەندە تەنیا یەک مانگ ماوە بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا.

لەماوەی رابردوودا ناوی ئالڤێز بەچەندین یانە بەسترایەوە و لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی Sky Sportsدا گووتی “ئۆفەرێکم لەلایەن یانەیەکی ئیتاڵییەوە پێگەیشتووە و زۆر ئاساییە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکەم، چاوەڕێی سەرجەم ئۆفەرەکان دەکەم ئەوکاتە بڕیاری خۆم دەدەم، رەنگە یانەکەش میلان و دڵخۆشیشم دەبم پەیوەندی بەو یانەیەوە بکەم”.

یانەی مانچێستەر یونایتد یەکێکە لەو یانانەی کە گرنگیان بە ئالڤێز داوە بەڵام وادیارە یانە ئینگلیزییەکە هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بەو یاریزانە نەکردووە.

دانی ئالڤێز لەساڵی 2008 لەیانەی سیڤییاوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر