ئومێد موستەفا .. ناوبژیوانی پلە یەك باس لەزۆر لایەنی خولی نایابی كوردستان دەكات

11358828_1590870297858230_1358221501_n

ئا : عەبدولعەزیز ئومێد

ئومێد موستەفا ناوبژیوانی پلەیەک دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی وەرزی ۲۰۱٤ – ۲۰۱٥ی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان کە زێرەڤانی بووە پاڵەوانی خولەکە و بۆ سێیەمین جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە، لەچاوپێكەوتنێكدا تیشك دەخاتە سەر چەند لایەنێكی گرینگی یارییەكانی ئەم وەرزە ، كە وەک ناوبژیوانلەم وەرزەدا  سەركردایەتی 20 یاری كرد.

  •  ئاستی خولەکەت بە گشتی پێ چۆن بوو؟
  •  ئومێد موستەفا: من زۆر سەرکەوتووانە دەیبینم، ئەم وەرزە سەرەڕای ئەم هەمووە کێشەی بە سەر کوردستان داهات، قەیرانی دارایی یانەکان و هتد، دوو خول ی بەهێز زۆر سەرکەوتووانە بە کۆتا هات، کە خولی پلەیەک و پلە نایاب بوو، پێویستە هەموو ئەوانەی بەشداربوونە لەم سەرکەوتنەی هەردوو خولەکە سوپاس بکرێن و رێزیان لێ بگیرێت.
  • ئاستی یانەکانت چۆن هەڵدەسەنگێنیت ؟
  • ئومێد موستەفا : یانەکان ی ئەم وەرزەی خولی نایاب ئاستیان خراپ نەبوو سەرەڕای ئەم هەمووە کێشەیەی رووی لە هەرێم کرد، بەڵام لایەنی رۆشنبیری وەرزشیان کەمە و کێشەی تیایە، بە هیوام لە داهاتوودا باشتر بن.
  • ـ بە گشتی راهێنەرانت پێ چۆنبوون؟
  • ئومێد موستەفا: بێ گومان ئێمە لە کوردستان راهێنەری چاک و خراپمان هەیە ، بەگشتی راهێنەران دەبێت زیاتر گرنگی بدەن بە ئاستی تیپەکانیان و شێوازی یاریکردنیان پێویستە دانبەوە دابنێن کە باشن یاخود خراپ وە ئەنجامە خراپەکان نەخەنە سەر ئەستۆی ناوبیژوانان بەڵکو هەڵەکانی خۆیان ببین و یاری دوای یاری هەڵەکانیان راست بکەنەوە.
  • بە شێوەیەکی گشتی ئاستی یاریزانەکانت پێ چۆن بوو؟ئومێد موستەفا: یاریزانەکانمان دەبێت زیاتر شارەزا بن لە یاساکانی تۆپی پێ و ئەوە بزانن ئەوان لەسەر یاریگادا یاری دەکەن تەنها رەخنە نەگرن هاوار نەکەن بەسەر ناوبیژواناندا، پێویستە هەڵەکانی خۆیان بخەنە سەر شانی خۆیان نەک لایەنێکی تر دەبێت دان بە هەڵەکانیان دابنێن و پاشان هەڵەکان چاک بکەن.
  • یاریگاکان ی یانەکان ی کوردستان چۆن دەبینی شایەنی ئەوەن یاریان لەسەردا بکرێت؟
  • ئومێد موستەفا: یاریگا هەیە شایەنی یاریکردن بێت؟! بەداخەوە کە ئەم قسەیە دەکەم بەڵام راستیە دەبێت باوەڕمان پێ هەبێت، یاریگای چاکمان لە کوردستان بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن کە ئێمە لە کوردستان چەندین یانەمان هەیە و هەندێکیان باری داراییان بە گشتی نەک تەنها ئەم وەرزە،باشە، کەچی یاریگاکانیان وەک پێویست نیە، هیوادارم لە داهاتوودا یاریگای باش و پرۆفیشناڵانە دروست بکرێت وەک ئەم یاریگایەی یانەی (زاخۆ)، بە گشتی یاریگاکان دەبێت رێو شوێنی تیپەکان و ناوبیژوانان و رێو شوێنی ئەمنی و هتد، ئامادەبکرێت پێش یاریەکان بە باشی کە ئەمە مەرجی سەرەکی یاریگا یێکە کە یاری تێدا ئەنجام بدرێت.
  •  رێژەی ئامادەبوونی هاندەرانت پێ چۆنبوو لەم وەرزەدا ؟
  • ئومێد موستەفا: بەداخەوە تاک و ئێستا هاندەرانی ئێمە لە وشەی (هاندەر) نەگەیشتوون، هاندەر دەبێت هانی تیپەکەی بدات نەک بێت دانیشێت و بەس خەریکی خواردن بێت قسەی نا بەجێ و ناشیرین بکات بەرامبەر بە یاریزانان و راهێنەران و ناوبیژوانان، هاندەری راستەقینەمان کەمە!
  • تۆ خۆت ناوبیژوانی وە چەندین یاریت بەرێوە برد بەڵام بە گشتی ئاستی ناوبیژوانانت پێ چۆن بوو؟
  • ئومێد موستەفا: ناوبیژوانان پێویستە هەموو کات ئاگاداری یاساکانی تۆپی پێ ببن و بەردەوام لە راهێنان و خۆ ئامادەکردن بن دەبێت بزانن ئەوان کە ئەوان کارێکی قورسیان لەسەر شانە ئەویش بەرێوەبردنی یاریەکانە بە باشترین شێوە و دادپەروەر بن لە نێو یاریگادا.
  • راگەیاندن ڕۆڵێکی باشیان بینی، بە گشتی چۆنبوون؟
  • ئومێد موستەفا: راگەیاندکاران بە گشتی خراپ نین بەڵام هەندێکیان زیاتر لەو زانیاریانەی بەدەستیان هێناوە شت دەنووسن رەنگە ئەمەش ببێتە کێشە، بەڵام بەراستی روویێکی دیاریان داوە بە خولەکانی کوردستان بە تایبەتی خولی نایاب.
  •  چیت هەیە لەسەر یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان؟
  • ئومێد موستەفا: هەموو یەکیەتیێک لایەنی باشی و خراپی هەیە یەکیەتی ئێمەش لایەنی خراپەی کەمەو باشەی زۆرە بەڵام بە بڕوای من یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان کەمترین هاوکاریان دەکرێت کەم کەس هەن دان بە هەوڵ و مادندیبوونەکانیان دادەنێت کە پێویستە رێز لە ماندوو بوونیان بگیرێت.
  • ئومێد موستەفا لە دوا وتەکانی هیوادارە بۆ وەرزەکانی داهاتووی خولەکانی کوردستان کە دەستەی کارگێری یانەکان بە چاوێکی پیشەگەرانە لە راهێنەر و یاریزانەکان بڕوانن و هەواڵ بدەن کە تام و چێژ بگەرێنەوە بۆ نێو یاریکاگانی کوردستان بتوانن زۆرترین هاندەر لەیاریگاکان کۆبکنەوە بۆ ئەوەی هانی تیپەکانیان بدەن وەک (هاندەر)، وە هەروەها هەوڵبدرێت بۆ ئەوەی ئاستی یانەکان و راهێنەران و ناوبیژوانان بەرزبکەنەوە بە شێوەیەکی زانستیانە و پیشەگەرانە، وە بە هەموو لایێک هەوڵ بدەین لەگەڵ یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان ساڵ بەساڵ ئاستی خولەکە بەرەو پێشتر ببەین و درێژەی پێ بدەین چونکە (بژێوی جەندەها کەس لەسەر ئەم خولەیە بەسەرجەم پێکهاتەکانیەوە).
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply