بە گۆڵکارەکەی کوردستانیان گووت “لەبەر ئاستنزیمیت دوورمان خستیتەوە”

یاریگا – هەولێر

دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک بۆندی لەگەڵ هێرشبەری بە توانا میران کەریم مۆرکرد، یانەی زێرەڤانی ئەو یاریزانەی دورخستەوە دوای ئەم هەواڵە ماڵپەری یاریگا لە نزیکەوە لە باروودۆخەکەی کۆڵییەوە .

میران کەریمی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر گووتی ” بۆندی من لەگەل یانەی زێرەڤانی بۆماوەی وەرزێکە، دواتر بەهۆی چەند کێشەیەک لە نیوەی وەرز من داوای دەستبەرداربونم لەو یانەیە کرد بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە دەستبەرداری من ببن و گووتیان یانەکە پێویستی بە یاریزانێکی وەکو تۆیە و ناتوانین دەستبەردارت ببین بەڵام دوای تێپەربوونی چەند یاریەک لە بەشی دووەم خولی نایابی کوردستان، ڕاهێنەر پێی ڕاگەیاندم کەوا پێویستیم بەتۆ نییە وە بۆ دەستبەرداربوونیشم داوای بڕێک پارە دەکەن تا دەستبەرداربوونی پێبدەن”.

لە بەرامبەر ئەم قسانەی میراندا ، یاریگا پەیوەندی بە قەیس خانی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زێرەڤانییەوە کرد و گوتی: ئێمە دەستبەرداری ئەو یاریزانە نەبووین، ئەو هێرشبەرە قیستی دووەمی وەرگتووە و رۆیشتووە، بەڵام میران لەگەڵ یانەکەی سەرکەوتوونەبوو راهێنەریش هەلی زۆری پێدا.

میران بۆ ئەم قسانەی قەیس دەڵێت “من پابەندی ئەو بۆندەم کە لە نێوان من و یانەکەدا هەیە بەڵام ئەوان بەبێ هۆ منیان دورخستەوە و بە بێ هۆ داوای ئەو برە پارەیە دەکەن کە من پێیان بدەم ، لە کاتێکدا قیستی سێیەم و مووچەی مانگێکم لای ئەوان ماوە، نازانم چ یاسایەک هەیە کە یانە دەستبەرداری یاریزان ببێت و داوای بڕێک لەو بۆندەی لێ بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئازاد بێت یاری بۆ هەر یانەیەک بکات .

لە دوا قسەیدا میران باسی ئەوە دەکات کە سلێمان رەمەزانی راهێنەر لە جێگای ئاسایی خۆیدا یاری پێنەکردووە و لە باڵ و ناوەراستدا یاری پێکردووە.

بە پێی ئەو ئامارانەی کە بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زیرەڤانی بە یاریگای داوە، میران کەریم بەشداری لە ١٧ یاریدا کردووە، لە ١٣ یاریدا بەشێوەی سەرەکی یاریکردووە.

میران داوا دەکات یەکێتی تۆپی پێی کردستان ئەم کێشەی بۆ یەکلایی بکاتەوە.

میران کەریم ماەی چوار ساڵ گۆڵکاری خولی پلە یەکی کوردستان بووە و جارێکیش بەباشترین یاریزان دەستنیشانکراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply