دیمانه‌ | ئه‌نداز سالار ،گۆڵپارێزه‌ سته‌ملێكراوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر

11104214_801217889967306_1764664780_n

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی چ وه‌ك یاریزان یاخود گۆڵپارێزی كه‌ بۆته‌قوربانی دانی چه‌ند كه‌سێك یاخود یانه‌یه‌ك كه‌ ژیانی وه‌رزشی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ ، لێره‌وه‌ یه‌كێك ده‌دوێنین كه‌ ساڵێنێكه‌ گۆڵپارێز بووه‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك به‌ڵام زۆر سته‌میان لێكردووه‌ ئه‌ویش گۆڵچی شاری هه‌ولێره‌ ” ئه‌نداز سالار ” كه‌سه‌ره‌تا باس له‌ژیانی خۆی ده‌كات كه‌ چۆن ده‌ستی به‌وه‌رزش كردن كردووه‌ ئه‌و گیرو گرفتانه‌ی كه‌ هاتینه‌ پێش باس ده‌كات .

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان .
ژیانی وه‌رزشیت له‌ چ یانه‌یه‌ك ده‌ست پێكرد ؟ تاچه‌ند دڵخۆش بووی له‌و یانه‌یه‌ ؟.

ئه‌نداز سالار:
سه‌ره‌تایی ژیانی وه‌رزشیم ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ســاڵی 2004 ، كه‌ په‌وه‌ندیم كرد به‌ تازه‌ پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر كه‌ نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بووم ، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك نه‌م توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام بم یه‌كێك له‌وكێشانه‌ قوتابخانه‌ بوو رێگرم ، به‌ڵام خۆشه‌ویستی وه‌رزش وای لێكردم بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ وه‌رزش كرد كه‌ له‌رێگه‌ی كاپتین كاوه‌ ئیبراهیم ئه‌و منی به‌وه‌رزش ناساد زۆر سوپاسی ده‌كه‌م هه‌ر ئه‌و بوو منی به‌لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر ناساند له‌ سـاڵی 2005 كه‌ ئێمه‌ نۆ گۆڵچی بوون كه‌ هه‌رگۆڵچیه‌و تایبه‌ند مه‌ندی خۆی هه‌بوو ، هه‌رگۆڵچیه‌ك به‌ ئیختیبار هه‌ڵده‌بژێردرا كه‌من به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن بچوك بوو باڵاشم به‌رز بوو من له‌لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر مامه‌وه‌ ، هه‌رئه‌مساڵیش به‌ژداری خولی كوردستانمان كرد وو كه‌من گۆڵچی دووه‌م بووم ، بووینه‌ پاڵه‌وان ، من بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر مامه‌وه‌ ، ساڵێك به‌ژداری خولی زه‌یتونمان كرد كه‌ له‌ژێركاپتین ئه‌بو به‌كره‌ كه‌ئه‌ویش پاڵپشتیه‌كی باشی كردم ، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ دا توانیمان پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنین .ساڵی 2008 له‌خولی لاوان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری سه‌میربابۆ توانیمان ببینه‌ پاڵه‌وانی له‌م خووله‌ من به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یارم كرد كه‌ كاپتین جه‌وده‌ت ئه‌ركی مه‌شقی منی پێسپێندرا بوو ، پاشان به‌پێكاته‌یه‌كی 11 یاریزانی په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ تیپی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌وكاته‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كاپتین عبدالله‌ محمود بوو مه‌شقی گۆڵچیه‌كانیش كاپتین كاكول بوو كه‌ ئه‌ویش رۆلێكی گرینگی هه‌بوو بۆ پێگه‌یاندنی من ، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندم كرد به‌ تیپی دووه‌م دووساڵ له‌وێ ماوه‌و توانیمان ببینه‌ پاڵه‌وانی خولی كوردستان .

بۆ یانه‌ی هه‌ولێرت جێهێشت ئایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ بوو تۆ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی نه‌بووی ؟

ئه‌نداز سالار :من به‌شێوه‌یه‌كی خواستن رووم له‌ یانه‌ی ئاڵا كرد كه‌ ئه‌و كات یانه‌كه‌ له‌پله‌یه‌ك یاری ده‌كرد بۆ یه‌ په‌وه‌ندیم پێوه‌كرد به‌و هیواو ئاواته‌ بووم كه‌ له‌پێكاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكه‌م ، به‌ڵام كاتێكپه‌وه‌ندیم پێوه‌ كرد به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو كه‌ من ده‌م ویست ، من له‌پێكاته‌ی سه‌ره‌كی یاریم نه‌كرد تا گۆڵچی توشی پێكان بوو !! ئه‌وجا منیان له‌پێكاته‌ی سه‌ره‌كی دانه‌ یه‌كه‌م یاریشم له‌گه‌ڵ چه‌مچه‌ماڵ بوو كه‌ ئاستێكی به‌رزم نیشاندا و یارییه‌كه‌شمان برده‌وه‌ به‌گۆڵێكی بێ وه‌ڵام ، له‌یاری دووه‌میش من گۆڵچی بوو به‌ڵام ئه‌مجاره‌ دۆراندمان راهێنه‌ر منی دوور خسته‌وه‌ له‌پێكاته‌ی سه‌ره‌كی ! ، به‌س له‌به‌ر ئه‌م دۆراندنه‌ تۆی دوور خسته‌وه‌ ؟؟ به‌ڵێ قه‌ناحه‌تی راهێنه‌ر وابوو ، له‌وێ خه‌دریان لێكردم و گه‌رامه‌وه‌ یانه‌ی هه‌ولێر.
له‌یانه‌ی هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك هه‌بوو كه‌ خه‌درین لێكردووم به‌س حه‌زناكه‌مناویان بهێنم تا گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌ی ده‌بوایه‌ به‌وه‌ره‌قی د.عبدالله‌ مجید بهێنم ئه‌وجه‌ مووچه‌یان پێده‌دام !! بۆیه‌ من زۆر بێزار بوو م یانه‌ی هه‌ولێرم جێهێشت رووم كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر ئه‌ویش یانه‌ی سلێمانی بوو .

ئایه‌ تۆ هه‌ستت نه‌ده‌كرد له‌ یانه‌ی سلێمانیش وه‌ك هه‌ولێر و ئاڵات لێبكه‌ن ؟!
ئه‌نداز سالار : من به‌هیواو ئاواتێكی نوێ په‌یوه‌ندیم به‌یانه‌ی سلێمانی كرد به‌ڵام له‌وێش هه‌مووشته‌كان پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ ، له‌یانه‌ی سلێمانی كاتێك توشی پێكان هاتم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی منیان نه‌دا ئه‌وان و یانه‌كانی دیكه‌ رێز له‌ یاریزان ناگرن كاتێك توشی پێكان ده‌بێت ، له‌وانیه‌ دووی بخنه‌وه‌ .

چۆن له‌یانه‌ی سلێمانی دوورخرایه‌وه‌ ؟
ئه‌نداز سالار:
له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م توشی پێكان بووم منیان دوورخسته‌وه‌ .
بۆئه‌وه‌ی من به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌پێكان چاك ببمه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك یاریگاكانم جێهێشت ، پاشان په‌یوه‌ندیم به‌یانه‌ی برایه‌تی كرد .

11084581_801217916633970_2095309902_n

باشه‌ زانیمان له‌یانه‌ی سلێمانی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دوورخرایه‌وه‌ ئه‌ی له‌ یانه‌ی برایه‌تی چۆن ده‌ستت به‌ یاری كرد ؟ ئایه‌ له‌وێش هه‌ر سته‌میان لێكردووی؟
ئه‌نداز سالار :من كاتێك چووم بۆ یانه‌ی برایه‌تی هه‌موو قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ براندبۆوه‌ به‌ڵام راهێنه‌ر منی به‌دڵ نه‌بوو چونكه‌ یاری كردنی منی نه‌دیتبوو . به‌ڵام كاتێك گۆڵچی یه‌كه‌م یانه‌كه‌ی جێهێش بانگێشتی منی كرد بۆ یاری كردن منیش له‌ یارییه‌ك گۆڵچی بووم توانیم ئاستێكی یه‌كجار باش پێش كه‌ش بكه‌م و راهێنه‌ر هاته‌لام ده‌ست خۆشی لێكردم . به‌ڵام سه‌یرله‌وه‌ دابوو چه‌ند یارییه‌كمان كرد كه‌ له‌ یاری دۆستانه‌ش منیان دوور خسته‌وه‌ نازانم بۆ ؟!! ئه‌وان ده‌یانوست من برووخێنن ؟! یان كه‌سانێك هه‌بوون له‌پشتی ئه‌م كاره‌ .

پاش ئه‌وه‌ له‌ یانه‌ی برایه‌تی دوور خرایه‌وه‌ تۆ به‌رده‌وام بووی له‌ یاری كردن ؟

ئه‌نداز سالار :نه‌خێر من بۆ ماوه‌ی 2ساڵ وازم له‌ یاری كردن هێنه‌ چوونكه‌ هه‌ندێك كه‌س هۆكاری ئه‌وه‌ بوو ن كه‌ ئاستم بروو خێت ئه‌و هیواو ئاواته‌ی كه‌من هه‌م بوو زۆر كه‌سانێك كه‌یفیان به‌من نه‌هات بۆ یه‌ من له‌رووی ده‌روونیه‌وه‌ رووخام و وازم له‌ یاری كردن هێنا .

پاش دابرانێكی زۆر له‌وه‌رزش تۆ حه‌زت له‌وه‌رزش نه‌كرده‌وه‌ ؟

ئه‌نداز سالار : به‌ڵێ بێ گومان من زۆر بیری وه‌رزشم كرده‌وه‌ چوونكه‌ به‌شێكی ژیانم بۆ وه‌رزش ته‌رخان كردبوو هه‌روه‌ك گووتم كه‌سانێك وایان له‌من كرد كه‌ بم رووخێنن ، ئێستاش به‌هیوایه‌كی نوێ ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ وه‌رزش ، ئێستا له‌ یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ك مشقی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانیه‌ به‌رده‌وامم ، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كاپتین مخدید كه‌زۆر سوپاسی ده‌كه‌م .

تۆ له‌گه‌ڵ دوو باشترین گۆڵچی كوردستان مه‌شقت كردووه‌ ئه‌وانیش ” دیدارحامد “و ” سه‌رهه‌نگ موحسین ” بووه‌ تاچه‌ند ئه‌وان پاڵپشتیان كردووه‌ ؟؟
ئه‌نداز سالار :كاپتین سه‌رهه‌نگ و دیدارحامید ، دوو كه‌سایه‌تی به‌ناو بانگی شاری هه‌ولێرن ، ئه‌وان زۆر پاڵپشتی منیان كرد ووه‌ ، كاتێك من له‌ لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر یارم كرد به‌بێ ده‌سته‌وانه‌ بووم ” په‌نجه‌وانه‌ ” كاتێك سه‌رهه‌نگ ئه‌م دیمه‌نی بینی په‌نجه‌وانه‌یه‌كی به‌دیاری بۆمن هێنا من هه‌رگیز ئه‌م شته‌ له‌بیر ناكه‌م . كاپتین دیداریش چه‌ند درێسێكی خۆی به‌من داوه‌ كه‌ ئه‌وكاتنه‌ی من درێسم نه‌ بوو زۆر سوپاسی ئه‌ویش ده‌كه‌م ، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردوو كیان ده‌خوازم .

چۆن هه‌ڵساندنێك بۆ گۆڵچه‌كانی خولی كوردستان ده‌كه‌ی ؟
ئه‌نداز سالار : ئه‌مساڵ ساڵی گۆڵچه‌یه‌كانه‌ چونكه‌ له‌ یارییه‌كانی خولی كوردستان ته‌نها پازی درێژه‌ و هیچ جموجۆلێكی جوان نابینین و تۆپه‌كان زۆر به‌كه‌می ده‌چێته‌ لای گۆڵچه‌كان ، یانه‌كان گۆڵچی باشیان تێدایه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم .

هه‌ڵسه‌نگاندنی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی كوردستان عێراق و جامی یه‌كێتی ئاسیه‌ تاچه‌ند ئاستی باشه‌ ؟

ئه‌نداز سالار: له‌خولی كوردستان ئاستی باشه‌ به‌ڵام بێ مووچه‌ی وای كردووه‌ باری ده‌روونی یاریزانه‌كان باش نه‌بێت .
له‌خولی عێراق ئاستی نزمی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ كه‌ باری ده‌روونی یاریزانه‌كان وه‌ك پێویست نیه‌ به‌هۆی كێشه‌ی نه‌بوونی بوجه‌ی یاریزانان .
تاچه‌ند گه‌شبینیت هه‌ولێر له‌جامی یه‌كێتی ئاسیه‌ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتوو ؟
یانه‌ی هه‌ولێر به‌پله‌ی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی دووه‌م .

تاچه‌ند له‌ ئاستی راهێنه‌ر ئه‌دیشۆ رازیت كه‌ ئێستا مشقی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات ؟
ئه‌نداز سالار : راهێنه‌ر ئه‌دیشۆ زۆر به‌توندی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌كات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ وا بێ بووجه‌ی به‌رۆكی یانه‌كه‌ی گرتووه‌ و یاریزانه‌كان له‌م حاڵه‌ته‌ دا باری ده‌روونیان ده‌رووخێت ، پێم باشه‌ به‌هێمنانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بكات ، له‌ووی ته‌كنیك كه‌وه‌ ئه‌دیشۆ راهێنه‌رێكی باشه‌ ، به‌ڵام ئه‌مساڵ شه‌نس یاوه‌ری نه‌ بوو .

له‌خولی كوردستان به‌چ یاریزانێك سه‌رسامی ؟
ئه‌نداز سالار :له‌رابردوو كۆمه‌ڵێك یاریزان هه‌بوو كه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ بوون سه‌رسامیان بین كه‌ رافد به‌دره‌دین و صلاحدین سیامند زۆر یاریزانی باش و به‌ئه‌زموون بوو ، له‌ ئێستاش به‌ یاریزان هه‌ردی سیامه‌ند سه‌رسامم ، له‌گه‌ڵ شوان مامۆ و ئیڤان .

تاچه‌ند قوتابخانه‌ ی تۆپی پێله‌ كوردستان سودی هه‌بووه‌ بۆ یانه‌كان ئایه‌ سودیان له‌ قوتابخانه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه بۆ پێگه‌یاندنی یاریزان ‌ ؟
ئه‌نداز سالار : له‌رابردوو قوتابخانه‌ی تۆپی پێ یانه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر زۆر باش بوو كه‌یارمه‌تی یاریزانه‌كان ده‌دران ، به‌ڵام ئێستا وه‌ك پێویست نیه‌ .

وه‌رزشی یانه‌كانی شاری هه‌ولێر چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ی ؟
ئه‌نداز سالار :به‌راستی یانه‌كانی وه‌رزشی شاری هه‌ولێر به‌ره‌و نه‌مان ده‌روات ، ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردوو بكه‌ین یانه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر له‌ خولی كوردستان له‌ رێزبه‌ندی پێشه‌وه‌ بوون به‌ڵام كه‌چی ئیستا له‌ رێزبه‌ندی ناوه‌ند ده‌بین درێت .

هیچ یانه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێوه‌ نه‌كردوو ؟
ئه‌نداز سالار : نه‌خێر تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك په‌وه‌ندی پێوه‌ نه‌كردوو ، ئێستاش هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌یوێت په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكات من ئاماده‌م بۆ یاری كردن .

هه‌موو وه‌رزش وانێك سه‌رسامه‌ به‌ یانه‌یه‌كی جیهانی و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ك و گۆڵچیه‌ ؟ تۆ هانده‌ری كامیانی ؟

ئه‌نداز سالار : من هانده‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌م ، به‌گۆڵچی مانوێل نوێر سه‌رسامم ، و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیام .

باتۆزێك دوو كه‌وینه‌وه‌ له‌ وه‌رزش ، تۆ خۆشه‌ویستت كردووه‌ ؟!
ئه‌نداز سالار : به‌ڵێ من خۆشه‌ویستم كردووه‌ به‌ڵام ره‌فزی دامێ وشه‌ی نای به‌رامبه‌ر من به‌كار هێناوه‌ . و منیش خۆشه‌ویستی جارێكی دیكه‌ ناكه‌مه‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر له‌كۆتایی دا هه‌رقسه‌یه‌كت هه‌بێت ؟

ئه‌نداز سالار : من زۆر سوپاسی یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ وه‌ك پاڵپشتیه‌ك پشگیری منیان كردووه‌ ، وه‌سوپاسێكی بێپایه‌نی ئه‌و راهێنه‌رانه‌ ده‌كه‌م كه‌ مه‌شقیان پێكردووه‌م هه‌رگیز له‌یادیان ناكه‌م .

دیمانه‌ : سانی ناصح

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply