یوڤێنتوس هه‌وڵه‌کانی بۆ په‌لکێش کردنی ئالڤێس ده‌ستپێکرد

Yariga.Net01

یاریگا – ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌کان له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرای ده‌که‌ن که‌وا په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ نێوان به‌رپرسانی یانه‌ی یوڤێنتوس و به‌رگریکاری برازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا دانی ئەلڤێس به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ بۆ کالچیۆ ده‌ستی پێکردووه‌ .

پێگه‌یی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی که‌ تایبه‌ته‌ به‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان جه‌خت له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان یوڤی و ئالڤێس ده‌کاته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ سه‌رانی خانمه‌ پیره‌که‌ له‌ هه‌وڵێکی چڕدان بۆ ڕه‌زامه‌ند کردنی یاریزانه‌که‌ پێش به‌کۆتا هاتنی یارییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ و پاشان په‌لکێش کردنی بۆ ڕیزه‌کانی یوڤێنتوس ئه‌مه‌ش به‌ سوود وه‌رگتن له‌ نوێ نه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا .

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ به‌رگریکاره‌ ۳۱ ساڵه‌ برازیلیه‌که‌ ئاره‌زوو به‌ یاری کردن له‌ پریمه‌رلیگ ده‌کات و ئامانجی په‌یوه‌ندی کردنه‌ به‌ یه‌کێک له‌ یانه‌کانی ئینگلته‌را ، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا و بوونی گرنگی پێدان له‌ لایه‌ن یانه‌یه‌کی خاوه‌نی مێژوو و گه‌وره‌ی وه‌ک یوڤێنتوس وه‌هایی کردووه‌ که‌ ئه‌و یاریزانه‌ بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی بکاته‌وه‌ بۆ کالچیۆ .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply