ئینێستا ئەمشەو لەگەل ھاندەراندا دەبێت

ئینێستا

ئینێستا

یاریگا
یاریزانی بە توانای یانەی بارسێلۆنا ئاندرێس ئینێستا لە یاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر لێڤانتی بەشداری ناکات .

پێگەی یانەی کەتەلۆنی کەمێک پێش ئێستا بلاویکردەوە , ناوەراستکاری بە توانای یانەکەیان ئینێستا بە ھۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزا لە راھێنانەکانی دوێنێ یانەکەی نەیتوانی بەشداری بکات , ھەربۆیە ناتوانێت بەشداری لە یاری ئەمشەوی یانەکەیدا بکات .

یانەی بارسێلۆنا ئەمشەو سەعات ٧بە کاتی ھەولێر میوانداری یانەی لیڤانتی دەکات , لەو یارییەدا پێناچێت یانەی کەتەلۆنی ئەرکێکی قورسی لە پێش بێت بۆ سەرکەوتن .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر