باتیستوتا: یه‌کجار هه‌ستم کردووه‌ گۆڵ بۆ که‌سێکی تر تۆمارده‌که‌م

باتیستوتا و ئێرینا

باتیستوتا و ئێرینا

یاریگا- گابریل عومه‌ر باتیستوتا گۆڵکاری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی فیۆرێنتینیای ئیتاڵی ئاشکرای ده‌کات له‌ ژیانی وه‌رزشی خۆیدا هه‌ر گۆڵێکی تۆمارکردبێت له‌ یادی ناچێت و شانازی پێوه‌ ده‌کات.

باتیگۆل له‌ میانی چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا نه‌یشارده‌وه‌ که‌ له‌ ژیانیدا ته‌نها گۆڵێکی کردوه‌ته‌ دیاری، ئه‌ویش بۆ ئێرینای هاوسه‌ری بووه.

باتیستوتا ده‌ڵێت: ئێرینا ته‌واوکه‌ری ژیانی من بووه‌ و ده‌بێت، بۆیه‌ له‌ ساڵی 1996 کاتێک توانیم گۆڵێک له‌ یانه‌ی میلانی ئیتاڵی بکه‌م  به‌ جوانترین دیاریم زانی که‌ پێشکه‌شی هاوسه‌ره‌که‌می بکه‌م که‌ ئه‌وکات به‌ کوره‌که‌مه‌وه‌ دووگیان بوو.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply