لە ریزبەندی باشترین یانەکانی جیهاندا هەولێر لە پێش چەند یانەیەکی ناسراوی ئەورووپایە

cms-image-000089515

یاریگا-فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ  ریزبەندی باشترین یانەکانی جیهانی  لە ساڵی ٢٠١٤ راگەیاندبوو کە تێیدا ریاڵ مەدرید پلەی یەکەم بەدەستهێنابوو، تا ئێرە هەوالێکی تازەنیە.

بەڵام لەبەدواداچوونێکی یاریگادا دەردەکەوێت یانەی هەولێر لە ریزبەندییەکەدا پێش زۆرێک لە یانە پلە یەکەکانی خولەکانی ئەورووپادێت.  یانە کوردستانییەکە لە پلەی ٢٠٢ی باشترین یانەکانی جیهاندایە بۆ ساڵی ٢٠١٤  بە کۆکردنەوەی ٨٩.٥ خاڵ، هەلبژاردنی باشترین یانەکانیش بەپێی پێوەرێکی فیدراسیۆنەکەیە کە لە خواتر بۆتان روون کراوەتەوە.

ئەنجامەکانی یانە کوردییەکە بە جۆرێک بووە  لە پێش یانەی ساوزهامپتۆنی ئینگلیزی دێت کە ئێستا سێهەمی پریمەرلیگە، ئەو یانانەی دیکەی لە جیهاندا زۆر ناسراون و ئێستا لەدوای هەولێرەوە دێن ئەمانەن : ماینز،سەمپەدۆریا، ستۆک ستی،سوانزی ستی، مەلەگا،لیڤانتی،وێست هام ،فەنارباخچە، کریستاڵ پاڵاس، ئیسپانیۆل،پارما، نیو یۆرک ڕێد بوڵز،ئەستۆن ڤیلا ، روبن کازان ، خیتافی.

 

دانانی خاڵەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە  دەگۆڕیت بەگوێرەی بەهێزی خولەکە.  بۆ نموونە پریمەرلیگ لە ئاستی یەکەمدایە و بەهۆی بوونی رکابەرییەکی بەهێز لەو خولەدا  هەر بردنەوەیەک چوار خاڵە و بەرامبەربوون دوو خاڵ و دۆڕانیش سفر خاڵ.

بۆ خولەکانی ئاستی دووەم : بردنەوە سێ خاڵ – بەرامبەربوون ١.٥ خاڵ – دۆڕان سفر خاڵ

ئاستی سێهەم : بردنەوە دوو خاڵ – بەرامبەربوون یەک خاڵ  ( وەکو خولی عێراقی)

ئاستی چوارەم : بردنەوە یەک خاڵ – بەرامبەربوون نیو خاڵ.

بۆ پاڵەوانێتییە گەورەکانیش بەم جۆرەیە

خولی پالەوانەکانی ئەورووپا : بردنەوە ١٤ خاڵ – بەرامبەربوون ٧ خاڵ – دۆڕان سفر خاڵ

– خولی ئەورووپا : بردنەوە ١٢ خاڵ – بەرامبەربوون ٦ خاڵ

– جامی سوپەری ئەورووپا :بردنەوە ١٤ خاڵ – بەرامبەربوون ٧ خاڵ

– جامی لیبەرتادۆسی ئەمریکا :بردنەوە ١٤ خاڵ – بەرامبەربوون ٧ خاڵ

– سودا ئەمێریکانا : بردنەوە ٩ خاڵ – بەرامبەربوون ٤.٥ خاڵ

– خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا و ئەفریقا : بردنەوە ٩ خاڵ – بەرامبەربوون ٤.٥ خاڵ

– جامی ئاسیا ( بە بەشداری هەولێر ) :  بردنەوە ٧ خاڵ – بەرامبەربوون ٣.٥ خاڵ

 

 

…………….

بۆ بیرهێنانە  ریزبەندی باشترین ١٥ یانەی جیهانیش بەپێی ئەنجامەکانیان لە ٢٠١٤ بەم جۆرە بوو:

١- ریاڵ مەدرید

٢- بایەرن میونشن

٣- ئەتڵەتیکۆ مەدرید

٤- بارسێلۆنا

٥- ئەتڵەتیکۆ ناسیۆنال

٦- یۆڤانتۆس

٧- ئارسناڵ

٨- ناپۆلی

٩- ریڤەرپلەیت

٩- ساڵزبۆرگ

١١- چێڵسی

١٢ بەنفیکا

١٣- پاریس سان جێرمان

١٤-کرۆزیرۆ

١٥- پۆرتۆ

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply