كەریم جەواد : ئامادەكاری عێراق بۆ جامی ئاسیا وەكو پێویست نییە.

 

10893922_830395417003517_1439612704_nیاریگا- تاوەكو ئێستا پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و كارەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق, لەنێو شەقامی وەرزشیدا قسەو باسی زۆری لەسەر دەكرێت, بەهۆی ئەوەی لەسەر بنەمای هونەری و شارەزاییەوە مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت و نەبونی پلانێكی تۆكمەو سیستەمێكی زانستی دوو كێشەی ترن بەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقیان گرتووە, ئەو هۆكارانەش وایان كردووە كە تۆپی پێی عێراق هەنگاو بەرەو پێشەوە نەنێت و نەگەیشتۆتە ئاستی پێویست.
بۆ قسە كردن لەسەر چەند لایەنێكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و ئامادەكاری هەڵبژاردەكە بۆ جامی ئاسیا, سایتی كووورە هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ راهێنەری بە ئەزموون كەریم جەواد ئەنجام داوە كە بەم شێوەیە:

سایتی كورە: ئامادەكاری هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی ئاسیا چۆن دەبینێت؟
كەریم جەواد: لە ڕاستیدا ئامادەكاری هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی ئاسیا وەكو پێویست نییە, ئامادەكاریەكان زۆر لاواز بوون, چونكە یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەكاتێكی گونجاودا نەیتوانی بۆند لەگەڵ ڕاهێنەرێكی بیانی واژۆ بكات و یاری دۆستانەی بەهێزی ئەنجام نەدا.

سایتی كورە: كاپتن ڕازی شنەیشل لەو ماوە كورتەدا دەتوانێ چی بكات؟
كەریم جەواد: بەڵێ, بەهۆی بوونی ڕاهێنەرە بە ئەزمونەكانی وەكو (یەحیا عەلوان و نزار ئەشرەف, ڕازی شنەیشل) دەتوانن خاڵە لاوازەكانی هەڵبژادەی عێراق دەستنیشان بكەن و پێكهاتەیەكی تۆكمە بۆ جامی ئاسیا ئامادە بكەن, بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ پاڵەوانیەتی جامی ئاسیا كەلەسەر ئاستێكی هونەری بەرز بەرێوە دەچێت, ئێمە هەمومان هیوای ئەوە دەخوازین كە عێراق لەجامی ئاسیا ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بێنێت, بەڵام بەو ئامادەكارییە لاوازە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە زەحمەتە.

سایتی كورە: وا دیارە گەشبین نیت؟
كەریم جەواد: ك بابەتەكە پەیوەندی لە گەشبینی و رەشبینی نییە, بەڵكو پەیوەندی بە شێوازی خۆئامادەكردنی هەڵبژاردەی عێراقە بۆ جامی ئاسیا, كە ئامادەكاریەكان لەگەڵ قەبارەی جامەكە ناگونجێ, ئێمە نابێت پشت بە بەخت و مێژوو ببەستین, پێم وایە عێراق دەتوانێ قۆناغی یەكەم ببڕێت, بەڵام لەقۆناغەكانی دواتردا ڕوبەڕوی كێشە و زەحمەتی دەبێتەوە, بەهۆی بوونی جیاوازیەكی زۆر لەنێوان ئاستی هونەری هەڵبژاردەی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردەكانی تر وەكو یابان و كۆریای باشوور, ئوسترالیا و ئێران.

سایتی كورە: كارەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
كەریم جەواد: یەكێتی تۆپی پێی عێراق ( شكستخواردوو , شكستخواردوو, شكستخواردوو)ە پلان نییە , بەرنامەی كاركردن نییە, ستراتیژیەتی كاركردن هیچ , هیچ شتێك بونی نییە تەنها بیرۆكەی تاكە كەسیە , بیرۆكەكانیش لەلایەن چەند كەسێكەوە ئاراستە دەكرێن كە بریتین لە (شەرار حەیدەر, سەعد مالح , جەواد سائغ , عەلی جەبار , یەحیا زغەیر) كاركردنیش بەو بیرۆكەی تاكەسی هەڵەیە, چونكە بۆ بنیاتنانی بناغەیەكی تۆكمە بۆ تۆپی پێی عێراق پێویستمان بە بیرۆكەی بەكۆمەڵ هەیە.

سایتی كورە : چۆن دەڕوانیتە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق؟
كەریم جەواد: شایه‌نی پۆسته‌كه‌ی نییه‌، چونكه‌ هیچ رابردوویه‌كی وه‌رزشی نییه‌، هیچ بوونێك و كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر یه‌كێتیی عه‌ره‌بی و ئاسیایی و نێوده‌وڵه‌تیی (فیفا) نییه,‌ بەڵێ ئەو مرۆڤێكی پاكە و سادەیە و رێزی كەسانی بەرامبەر دەگرێت, بەڵام كارگێری شتێكە و كەسایەتی شتێكی ترە, سەرۆك دەبێت پەیوەندیەكی توندوتۆڵی لەناوەوەو ودەرەوە هەبێت و كەسێگكی كاریگەر بێت و لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك لەرێگەی بوونی پەیوەندییەوە كێشەكان بەخێرایی چارەسەر بكات.

سایتی كورە: ئێستا كاری راهێنەرایەتی لەعێراق چۆن دەبینی ؟
كەریم جەواد: زۆر خراپە, لەسەر بنەمای نێودەوڵەتی نییە, بەرنامە و پرۆژەی تایبەتی و سیستەم لە كاری راهێنەرایەتی بوونی نییە, هەموی لەسەر بنەمای پەیوەندی كەسی و ناوەرزشی بەرێوە دەچێت, زۆربەی یانەكانیش درك بەوە دەكەن, بەڵام كاری لەسەر ناكەن.

سایتی كورە : كارەكانی لێژنەی هونەری چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
كەریم جەواد : بەڵێ, لێژنەكە لە چەند ناوێك پێك هاتووە كە شارەزان و ئەزمونی چەندین ساڵەیان هەیە بەڵام بونی لێژنەیەكی لەمجۆرە لەنێو یەكێتیەكی شكست خواردوو هیچ سوودی نابێت.
___________________________

ئاماده‌كردنی: مەسعود حەسەن

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply