یاریزانێکی ڕۆما خه‌ون به‌ ڕیال مه‌درید و بارسێلۆناوه‌ ده‌بینێت

Kevin+Strootman+Torino+FC+v+Roma+Ib9Tb0Wl99_l

یاریگا – کێڤن سترۆتمان یاریزانی هۆڵه‌ندایی یانه‌ی ڕۆما ئاشکرای ده‌کات که‌ خه‌ون به‌ یاریکردن له‌ یانه‌کانی ڕیال مه‌درید و بارسێلۆناوه‌ ده‌بینێت .

له‌ لێدوانێکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن سترۆتمان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ “به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌موو که‌سێک ئاره‌زوو به‌ یاریکردن له‌ ڕیال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌کات و به‌ڵام ئه‌و کاره‌ به‌ خێرایی به‌ده‌ست نایه‌ت ، و بنچینه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و یانانه‌ بریتییه‌ له‌ گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌ستێره‌ و یاریزانه‌ ئاست به‌رزه‌کان” .

ناوه‌ڕاستکاره‌ هۆڵه‌نداییه‌ ۲٤ ساڵه‌که‌ باسی له‌وه‌ش کردووه‌ که‌ “وای نابینم که‌ یاریکردن له‌ ڕۆما هه‌نگاوێکی قۆناخ به‌ قۆناخ بێت به‌ڵکو هه‌ر یاریزانێک له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌دا ئاستێکی باش و نایاب پێشکه‌ش بکات ئه‌وا ناو و ناوبانگ به‌خێرایی ده‌رده‌کات ، و به‌شداری کردن له‌ پاڵه‌وانێتییه‌کانی کالچیۆ و چامپیۆنس لیگ شتی زۆرت فێرده‌کات و ده‌بیته‌ خاوه‌ن ئه‌زموون” .

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌سه‌ر داوای ڤان گالی راهێنه‌ر ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاره‌زووی به‌ سود وه‌رگرتن له‌ تواناکانی کێڤن سترۆتمان ده‌کات و هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌دات له‌ ماوه‌ی زستانه‌دا ، به‌ڵام سه‌رۆکی یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ له‌ لێدوانێکیدا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و یاریزانه‌ هۆڵه‌نداییه‌ له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ شه‌یاتنه‌ سووره‌کانه‌وه‌ بکات .

87322

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply