پیلیگرینی داوای مانەوەی لامپارد دەکات

لامپارد

لامپارد

یاریگا
راھێنەری یانەی مانچێستەرسیتی مانوێل پیلیگرینی بەو ھیوایەیە کە بەرپرسانی یانەکەی بتوانن فرانک لامپارد لە ریزەکانی یانەکەیان بھێلنەوە .

پاش ئەوەی سەرەتای وەرزی ئەمسال یاریزانی پێشووی یانەی چێلسی لامپارد پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نیۆیۆرک سیتی ئەمریکاوە کرد دواتر ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی کاتی پەیوەندی بە مانچێستەرسیتیەوە کرد ، لەو ماوەیەدا توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بۆیە پیلیگرینی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کە بە ھەر جۆرێک بێت لامپلرد لە ریزەکانی یانەکەی بھێلنەوە .

راھێنەری مان سیتی لەمبارەیەوە ووتی پێویستە بۆ ئێمە مانەوەی لامپارد بەلام ئەو یاریزانە بە ئارەزووی خۆیەتی ، باشتروایە کە لە خولی پریمەرلیگ بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی بەردەوام بێت .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply