بوفۆن | ئێمە شایستەی ئەوەین سەرکەوین بۆ قۆناغی داھاتوو

بوفۆن

بوفۆن

یاریگا
گۆلچی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالیا جیانلویجی بوفۆن لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ئیسپانی کرد لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا .

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل سکای سپۆرت بوفۆن سەبارەت بە دوایین یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید لە قۆناغی ٣٢ ووتی : پێویستە لەسەر ئێمە لەو یارییەدا سەرکەوتن بەدەست بێنین بۆ ئەوەی دەرباز بوونی خۆمان بۆ قۆناغی داھاتوو بسەلمێنین , من باوەریم بە یاریزانانی یانەکەم ھەیە کە توانای شکستدانی یانەی ئسپانیان دەبێت .

گۆلچی خانمە پیرەکە ئەوەشی ووت کە لەو گروپەدا کاری ئێمە کەمێک سەختە, ھەربۆیە بە ھیچ شێوەیەک بیرمان لەوە نەکردۆتەوە کە نەتوانین سەرکەوتن بەدەست بینین ,چونکە ئێمە شایستەی ئەوەین ببین بە یەکێک لە یانەکانی قۆناغی ١٦ـی خولی یانە پالەوانەکان .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply