پلگرینی دی ماریای له‌ده‌ست چووه‌ !

f6760588-a81e-4c93-a627-b957dbf02d47

یاریگا– مانوێل پلگرینی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئاواته‌خوازبووه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی باڵی پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای مانچسته‌ر یونایتد ” دی ماریا ” واژووبكات له‌هاوینی رابردوو به‌ڵام كێشه‌ دروست بوو .

له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی كه‌ پێگه‌ی گۆڵی جیهانی گواستویه‌تیه‌وه‌ پیلیگرینی ده‌ڵێت : دی ماریا یاریزانێكی زۆر باشه‌ و بچێته‌ هه‌رتیپێك سوودی لێ ده‌بینن ، به‌ڵام ئه‌مساڵه كێشه‌ی كه‌می داراییمان رێگربوو له‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : بڕێكی كه‌می پاره‌مان له‌به‌رده‌ست بوو له‌ مێركاتۆی هاوینی رابردوو ، ئه‌و بڕه‌مان نه‌بوو كه‌ مان یونایتد له‌ پێناو ئه‌و یاریزانه‌ پێشكه‌شی كرد .

بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ دی ماریا له‌ هاوینی رابردوو به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن پاوه‌ند له‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ گوێزرایه‌وه‌ ریزه‌كانی شه‌یتانه‌ سووره‌كان ، له‌وه‌ته‌ی چوه‌ته‌ ئه‌و تیپه‌وه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply