میلان داوای دوو یاریزانی ریال مەدرید دەکات

ئاسیر یارامێندی

ئاسیر یارامێندی

یاریگا –

یانەی میلان هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆییەکان لەگەڵ ئاسیر یارامێندی یاریزانی یانەی ریال مەدرید.

ئادریانۆ گالیانی جێگری سەرۆکی میلان کە هاوڕێیەکی نزیکی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە ئیسپانییەکە، پلانی داناوە دەستەوارەیەکی هاوبەش پێشکەش بەهەردوو یاریزانان ئیسکۆ و یارامێندی بکات.

یارامێندی کەلە چەق یاری دەکات، لەلایەن فیلیپۆ ئینزاگییەوە داواکراوە و ئیسکۆـش دەبێتە پاڵنەرێکی باش بۆ هێڵی پێشەوەی لۆس بلانکۆس.

بەپێی دوایین راپۆرتەکان، میلان دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانەکە واژوو بکات تا کۆتایی وەرز و دواتر بڕیار لەسەر زیادکردنی ماوەی مانەوەیان لە میلان دەدرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر