مێسی | گرنگ سەرکەوتنە لە سانتیاگۆبیرنابیۆ نەک ریکۆردی زازا

مێسی

مێسی

یاریگا
یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لیۆنیل مێسی شەوی رابردوو دوای کۆتایی یاری یانەکەی بەرامبەر ئەیاکس بەشداری لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا کردوو بەم شێوەیە وەلامی رۆژنامەوانانی دایەوە .

ھێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی کەتەلۆنی ھەرزوو وەلامی رۆژنامەوانانی دایەوە سەبارەت بە یاری بەرامبەر ئەیاکس و ووتی کە لەو ساتەوە تەنھا بیر لە یاری کلاسیکۆ دەکەینەوە و ھیوادارم کە بتوانین لەو یارییەدا لەسەر ئەو ئاستە بەرزەمان بەردەوام بێن بۆ ئەوەی ٣ خالی یارییەکە بەدەست بێنین .

مێسی لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا ووتی گرنگ لەو یارییەدا سەرکەوتن لە سانتیاگۆ بیرنابیۆیە نەک بەدەست ھێنانی ریکۆردی گۆلکاری لالیگا بۆیە ھەموو ھەولێکم دەدەم بۆ ئەوەی بتوانم ھاوکارێکی باش بم بۆ یانەکەم .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply