یوڤێنتۆس ئاماده‌یه دیبالا به یاریزانێكی پێشووی بگۆڕێته‌وه!
نزیكه ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی هاوینه له سه‌رجه‌م خوله‌كان بكرێنه و یوڤێنتۆسیش ئاماده‌یه پاوڵۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی به یاریزانێكی پێشووی خۆی بگۆرێته‌وه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی درووستكردووه.
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه، یوڤێنتۆس ئاماده‌ییه پاوڵۆ دیبالا به مانچێسته‌ر یونایتد بدات، له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پۆل پۆگبای یاریزانی پێشووی خانمه پیره‌كه و ئێستای مان یونایتد، هه‌رچه‌نده زه‌حمه‌ته زه‌حمه‌ته یۆڤی ته‌نها به ئالۆگۆردن رازی بێت، به‌ڵكو داوای بڕێك پاره و مه‌رجی پێشوه‌خته ده‌كات.
Juventus are prepared to give Paulo Dybala to Manchester United in order to re-sign Paul Pogba, according to Tuttosport 🔀 pic.twitter.com/gZffRydwcS
— Goal (@goal) August 15, 2020
هاوینی رابردوو نزیكبوو مان یونایتد دیبالا بگوازێته‌وه ئۆڵدترافۆرد، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتن و زوو داخرانی ده‌رگای گواستنه‌وه‌كان، ئه‌م گرێبه‌سته سه‌ری نه‌گرت، له ساڵی 2012 پۆگبا به‌رامبه‌ر 1.5 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یۆڤی كرد، دوایی پێنج وه‌رزیش به‌رامبه‌ر 105 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه مانچه‌سته‌ر یونایتد.