بارسێلۆنا لیسی یاریزانانی یانەكەی بۆ یاری بایەڕن میونشن ئاشكرا كرد

 

بەر لە ڕۆژێك لە یارییە ئاگرینییەكەی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و بایەڕن میونشن، كیكی سیتین ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە لیستی یاریزانانی یانەكەی بۆ ئەم یارییە گرنگەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ ڕاگەیاند.

بەگوێرەی پێكهاتەكە ڕاهێنەری بارسێلۆنا عوسمان دیمبلی بۆ ئەو یارییە بانگهێشت كردوە بەلام دیار نییە یاری پێ دەكات یان نا، هەروەها سیتین چەند یاریزانێكی لاویشی بانگهیشت كردوە بۆ ئەو گەشتە كە كەمێك پێش ئێستا بەرەو شاری لیشبۆنەی پورتوگالی دەستیپێكرد
ئەوەی خوراوەش لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنایە
تیر شتیگن ، سیمیدۆ ، پیكێ، ڕاكیتیچ ، سێرجیۆ بۆسكێتس ، سوارێز، مێسی ، دیمبلی ، نیتۆ، لینگلی ، گریزمان ، جۆردی ئەلبا، برایتوایت ، سێرجی رۆبیرتۆ، ڤیدال ، جۆنیۆر فیربۆ، پینا، ڕیكی بۆیچ ، ئانسۆ فاتی ، ئاراخۆ، مۆنچی ، مینگۆزا، كۆنراد ، ڕییس، جاندرۆ

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close