مانۆلاس: هەندێک کات پێش ئەوەی شتێکی خراپ بنووسی دەبێت زۆر وریابی

دوای ئەوەی دوێنێ شەوی لە میدیاکان ئیسپانیا بە تایبەتی ئۆندا سیرۆ وا بڵاو کرایەوە کە مانۆلاس دوای یارییەکە چۆتە لای مێسی تەوقەی لەگەڵ بکات بەڵام مێسی ڕەتی کردۆتەوە تەوقەی لەگەڵ بکات لەسەر ئەم بابەتە مانۆلاس لە ئینستاگرام وەڵامی هەموو دەنگۆکان دەداتەوە

مانۆلاس لە ستۆری ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، پێش ئەوەی هەر شتێکی خراپ بنووسی دەبی زۆر وریا بی و ئاگادار بی چێ دەنووسی، سەیری وێنەکە بکەن زۆر باش دیارە! هیچ کاتێک نەبووە یاریزان یاریی بکات و کاتژمێری لە دەست بێت !

پێش یارییەکە مانۆلاس هەرەشەی دەرچوونی بارسێلۆنای لە میدیاکان ۆرد، بۆیە ڕۆژنامەنووسان پێیانوابوو مێسی لە دوای یارییەکە تەوقەی لەگەڵ نەکردووە بەڵام لە ڤیدیەک دەردەکەوێت جونێت شاکیری ناوبژیوانە مێسی تەوقەی لەگەڵ نەکردووە بەهۆی ڕەت کردنەوەی گۆڵێکی لە یارییەکە چەند بڕیارێک کە مێسی پێوابووە هەڵەی کردووە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close