مایک تایسۆن دووبارە دەگەڕێتەوە

مایک تایسۆنی ئەفسانەی بۆکسێنی ئه‌مریكی كه‌ به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێنابووماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستیكردۆته‌وه‌ به‌مه‌شق و راهێنان و له‌ماوه‌ی كورتدا چه‌ندین كیلۆی دابه‌زاندووه‌، وه‌ك خۆی ده‌لێت: لەوەتەی دەستی بە راهێنان کردۆتەوە (31) کیلۆگرام لە کێشی کەمی کردووە. مایک تایسۆن لە رێگەی بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەکی راهێنانەکانی خۆیەوە هەمووانی توشی سەرسوڕمان کرد و دواتریش وتی: دەمه‌وێت بۆ ئەنجامدانی چەند یارییه‌كی خێرخوازی بگەڕێمه‌وه‌ بۆ یاری بۆکسێن. تایسۆن بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش راهێنان دەکات، كه‌ بەجۆرێکه‌ بە خێراییەکی ئه‌وه‌نده‌ قورس بۆکس داهاوێژێت برواناكه‌ی تەمەنی (50) ساڵ زیاتر بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close