بەر لە یاری مانچێستەر سیتی یانەی ڕیال مەدرید هەواڵێكی ناخۆشی پێگەیشت

 

بەر لە دوو ڕۆژ لە یارییە ئاگرینییەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و ڕیال مەدرید لە میانەی یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ ڕۆژنامەنووسێكی نزیك لە ماڵەكەی مەدرید هەواڵێكی ناخۆشی سەبارەت بە ئەستێرەیەكی گەورەی مێرەنگی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئێزگەی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی ئیدۆ بیدال ڕۆژنامەنووسی نزیك لە یانەی ریال مەدرید ئاشكرای كردوە كە زێدان و بەرپرسانی ڕیال مەدرید زۆر لە بارەی ئیدین هازارد نیگەرانن، هۆكارەكەش كە لە میدیاكان باسی لێوە نەكراوە ئەوەیە كە هازارد تا ئێستا ژانەكانی گوێزینگی پێی واتە ئەو شوێنەی پێكانی هەبوو، هەر ماوە و ئازار بەرۆكی بەرنەداوە، بەمەش ڕەنگە پلانەكانی زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید تێك بچن، لەبەر ئەوەی گەر هازارد باشتر نەبێت ڕەنگە لەبری یاریكردنی وەك سەرەكی لەسەر كورسی یەدەگ دابنیشێت و ڕەنگە تەنها لە گێمی دووەم یاری بكات.

جێی ئاماژەیە ئەم وەرزە ئیدین هازارد بەهۆی دووبارە بوونەوەی پێكانەكەی بۆ زۆربەی یارییەكانی ڕیال مەدرید دابڕاوە، لەدوای كۆرۆناش زێدان وێرای چاكبوونەوەی یاریزانەكەی بەڵام زۆر هیلاكی نەكرد و لە زۆر لە یارییەكان پشووی پێدا تا بۆ یاری مان سیتی ئامادەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close