پۆچیتینۆ لە پێناو بەرسێلۆنا لە قسەیەکی خۆی پاشگەز دەبێتەوە

کاتێک ماوریسیۆ پۆچیتینۆ ڕاهێنەری تۆتنهام بوو، لە چاوپێکەوتنێکی باسی لە کاری ڕاهێنەرایەتی کردنی بارسێلۆنا و ئارسێناڵ کردبوو، پێیوابوو چاودێری کردنی مانگاکان لە باخچەکەی ماڵەوەی لە ئارجێنتین باشترە لەوەی ڕاهێنەرایەتی ئەو دوو یانەیە بکات، بەڵام لە نوێترین لێدوانی پەشیمان دەبێتەوە

پۆچەتینۆ بۆ پێگەی ئێل پایس باس لەو لێدوانە کۆنەی دەکات و دەڵێت، من هەرگیز لەو کاتە مەبەستم بێڕیزی نەبووە بە بارسێلۆنا، ڕەنگە ئێستا من ئەو قسانە نەکەم، نازانی لە داهاتوو چی ڕوو دەدات

پۆچیتینۆ بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی گوتی: ساڵی 2018 لە بارسێلۆنا کاتێک منداڵەکەم بردە قوتابخانە و چاوم بە بارتۆمیۆ کەوت، تۆزێک قسەمان کرد، چەندین پروباگەندە بڵاو کرایەوە، بەڵام ویستم زوو کۆتایی پێبێت ئەم قسەیەم کرد

وەرزی ڕابردووە لە ناوەڕاستی وەرز پۆچیتینۆ لە ڕاهێنەرایەتی تۆتنهام دوور خرایەوە، خۆزێ مۆرینهۆ لە شوێنی وەک ڕاهێنەر دەست بە کار بوو

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close