ڕامۆس لە یاری ڕیال مەدرید و مانچێستەر سیتی ئامادەدەبێت

ڕۆژنامەی ماڕكای مەدریدی هەواڵێكی خۆشی بە هاندەرانی ڕیال مەدرید دا كاتێك كە ئاشكرای كرد كە سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی تیپەكە وێرای وەرگرتنی كارتی سوور لە یاری چوون بەڵام لە یاری گەڕانەوەش ئامادە دەبێت.

بەگوێرەی ماڕكا ڕامۆس لە یاری گەڕانەوە كە لە یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچێستەر ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ تیپەكە گەشتەكەی دەكات و بەهۆی كارتە سوورەكە ناتوانێت یاری بكات، بەڵام لەسەر داواكاری خۆی بۆ هاندانی یاریزانان ڕێنمایی كردنیان لەنزیكەوە لەگەڵ تیپەكەكە گەشت دەكات و لە نێو یاریگا ئامادە دەبێت تا كەش و هەوایەكی باش بۆ یانەكەی دروست بكات و ڕۆڵی خۆی وەك كاپتنی تیمەكە هەر بگێڕێت هەر چەندە یاریش نەكات، لەبەر ئەوەی ڕامۆس كاریگەری بەهێزی بەسەرهەموو یاریزانانی تیپەكەی هەیە، ئەو داواكارییەی ڕامۆس بووە هۆی حۆشحاڵی یاریزانانی ڕیال مەدرید كە هەوڵ دەدەن لەگەڵ زێدانی ڕاهێنەر ڕیمۆنتادا بكەن و بۆ قۆناغی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگای خۆیان سەركەون.

جێی ئاماژەیە، ریال مەدرید لە یاری یەكەم لە یاریگای خۆی لە بیرنابیۆ بە ئەنجامی 1-2 شكستی خواردبو، بۆیە پێویستە لەم یارییە بۆ تۆماركردنی سەركەوتنێكی باش یاری بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close