یارسێلۆنا بە پارەیەكی كەم ئیڤان ڕاكیتیچی فرۆشت

 

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ سەبارەت بە داهاتووی ئیڤان ڕاكیتیچی یاریزانی كڕواتی یانەی بارسێلۆنا، ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كردوە كە كارگێڕی بارسێلۆنا خەونەكەی یاریزانە كڕواتییەكەی دەهێنێتە دی و بە پارەیەكی كەم بە یانەی سیڤییای دەفرۆشێت.

ڕۆژنامەی دیڤنسا سێنتڕال بڵاویكردوەتەوە كە یانەی بارسێلۆنا بەهۆی نزیكی تەواو بوونی گرێبەستەكی ڕاكیتیچ لەگەڵ یانەكە و بۆ ئەوەی چیتر مووچەكەشی نەدات ڕازی بووە ڕاكیتیچ بە بری 10 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی سیڤییای تیپی پێشووی ڕاكیتیچ بفرۆشێتەوە و خەونی یاریزانەكەش بەدی بهێنێت كە هەمیشە داوای كردوە و ڕایگەیاندوە كە حەز دەكات لە سیڤییا واز لە یاریكردن بهێنێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، ڕاكیتیچ بەهۆی زۆر پشت پێنەبەستنی لە لایەن كیكی سیتینی ڕاهێنەری بارسێلۆنا داوای ڕۆیشتنی كردبوو، یاریزانە كڕواتییەكە هیوای ئەوەی خواستنبوو لە یانەكەی پێشووی واز لە یاریكردن بهێنێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close