پیپ گواردیۆلا داوای یاریزانێكی سەرەكی بارسێلۆنا دەكات

 

ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی ئاشكرای كردوە كە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ تۆكمە كردنی ڕیزەكانی بەتایبەتی هێڵی بەرگری یانەكەی داوای یاریزانێكی سەرەكی بارسێلۆنای كردوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت پیپ گواردیۆلا فشارێكی زۆری كردوە بۆ ئەوەی كارگێڕی یانەكەی بچێت سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ لە یانەی بارسێلۆنا بكڕێت و كەم و كوڕی تیپەكەی پێ پڕ بكاتەوە، لە هەواڵەكەدا هاتوە كە ڕۆبێرتۆ بۆ خۆی نایەوێت ڕیزەكانی بارسا بەجێ بهێڵێت و یانەكەش ئامادەیە دەستبەرداری سیمیدۆ ببێت و بیفرۆشێت بەڵام دەستبەرداری سێرجیۆ ڕۆبیرتۆ نابێت.

جێی ئاماژەیە, مانچێستەر سیتی دەیەوێت لەم لەهاوینەدا چەند گرێبەستێكی پێویست ئەنجام بدات كە زۆربەیان بۆ هێڵی بەرگری دەبێ بۆ ئەوەی كەم و كوڕییەكانی ئەو هێڵە پڕبكاتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close