ئیسپانیا و پۆرتوگال پێكه‌وه‌ یاریی ده‌كه‌ن

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگه‌یاند له‌ مانگی 10ـی ئه‌مساڵ یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ پرتوگال ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتی نه‌یشنس لیگ. دیاره‌ پیشتر بڕیاربوو ئه‌و دوو تیپه‌ مانگی شه‌ش وه‌كو ئاماده‌كاری بۆ یۆرۆی (2020) رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه‌ یارییه‌كه‌ دواخرا. هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌و خوله‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا و سویسرا و ئۆكرانیا یاریی ده‌كات له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چوار. هه‌رچی رۆژنامه‌ی‌ ماركایه‌ ده‌نوسێت یارییه‌كه‌ی‌ نێوان ئیسپانیا و پرتوگال رۆژی 7/10 /2020 ئه‌نجام ده‌درێت،
له‌ خولی نه‌یشن لیگ ئیسپانیا یه‌كه‌م یاریی به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close