بێنزێما ئەوانە بەهێزترین بەرگریكارن و پێم خۆشە لەگەڵ ئەو دوو یاریزانەش یاریبكەم

 

 

لە تازەترین چاوپێكەوتنیدا، كەریم بێنزێما هێرشبەری ڕیال مەدرید دوای ئەوەی ئەم وەرزەی لیگایان بەسەركەوتن بەكۆتا هێنا وەڵامی چەندین پرسیاری هەوادارانی ڕیال مەدریدی دایەوە.

كەریم لە یەكەمین پرسیاری سەبارەت بە باشترین یاریزان كە یاری گەڵ كردبێت، گوتی زۆرن وەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ڕائول و كاكا لە هێرشبردن هەورەها ڕامۆس كە تا ئێستا بەیەكەوە یاری دەكەین، دواتر سەبارەت بەهێزترین بەرگریكاران بەبۆچوونی گوتی زۆرن بەڵام ڕامۆس و ڤاران بەهێزترین دووبەرگریكارن من هەتا لە مەشقەكانیش لەگەڵیان تووشی زەحمەتی دەبمەوە، لە درێژەی قسەكتنی كەریم دەربارەی ئەو یاریزانانەی كەحەزی دەكرد یارییان لەگەڵ بكات گوتی پێم خۆش بوو شان بەشانی زێدان و ڕۆنالدۆی دیاردە یاری بكەم.

لە وەڵامی پرسیارێكی دیكە دەربارەی سەبارەت بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی واتە بالۆن دۆر، بێنزێما گوتی ” لە ڕاستیدا من لە منداڵیەوە بیرم لە بالۆن دۆر كردوەتەوە تا ئێستاش بەڵام نەك بەم شێوەیەی كە خووی پێوە بگرم، سەبارەت بەوەی لە داهاتوو ببمە ڕاهێنەر، بێنزێما گوتی دوور نییە ئەوە ڕووبدات، من پێم وایە ڕاهێنەرایەتی كردن زۆر لە یاریكردن قورستر دەبێت، بزانین داهاتوو چۆن دەبێت، دەربارەی ئەو یاریزانانی باشترین بڕینیان هەیە و پێیان سەرسامە كەریم گوتی من تەنها نێیمار هەڵدەبژێرم .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close