ناوی ئەو 9 یانەیەی پرێمەرلیگ ئاشكرا كرا كە داوایان كردبوو سزای سیتی لانەدرێت

 

دادگای كاس كە بەم دواییە سزاكانی سەر سڕكردنی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ دووساڵ لە چامپیۆنزلیگ هەڵگرت و تەنها بە پێبژاردنی 10 ملیۆن یۆرۆ سزای یانە ئینگلیزییەكەی دا، ئاماژەی كردوە كە 9 یانەی پرێمەرلیگ لە ژێرەوە داوایان كرد لە دادگاكە كردبوو سزاكان لەسەر سیتی هەڵنەگیرێت.

بەگوێرەی دادگای كاس ئەو 9 یانەیە كە بریتین لە یانەكانی ” ئارسنال ، تۆتنهام ، بێرنلی ، مان یۆنایتد، چێلسی ، لیستەرسیتی، لیڤەرپوول، نیوكاسل، ولڤیرهامبتۆنە ئەو یانانەش بەر لە حوكمی دادگای كاس ژێر بەژێر و هەندێكیان بەئاشكرا داوایان كردبوو كە سزاكانی سەر مانچێستەر ستی بسەپێنرێت و یانەكە سزای خۆی وەربگرێت و دوو ساڵ لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە.

جێی ئاماژە پێكردنە، دادگای كاس بەم دواییە بڕیاری خۆی دەركرد و مانچێستەر سیتی لە تانەكەی سەركەوتوو بوو، بۆیە دەتوانێت بەشێوەیەكی ئاسایی بەشداری چامپیۆنزلیگ بكاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close