گواردیۆلا یەكەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی بۆ مان سیتی لە لیگا ئەنجامدا

 

 

ساڵ دوای ساڵ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی زیاتر هەوڵی ئەوە دەدات كە ڕیزەكانی یانەكەی بەهێزتر بكات، تا بتوانێت چامپیۆنزلیگ بۆ ئەو تیپە دەستەبەر بكات.

بەگوێرەی میدیاكانی ئینگلتەڕا، دەستەی كارگێڕی یانەی مان سیتی لەسەر داواكاری گواردیۆلا كارەكانی گواستنەوەی ڤیران تۆرێس، باڵی یانەی ڤالەنسیای كۆتایی پێ هێناوە و یاریزانەكە لە چەند كاتژمێری داهاتوو ڕەنگە بە فەرمی وەك یاریزانی مانچێستەر سیتی ڕابگەیەنرێت، بەگوێرەی هەواڵەكان تۆرێس كە چەندین یانمەی گەورەی ئەوروپا وەك ریال مەدرید و بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان و بایەڕن بایەخیان پێ دەدا، بە بری 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 9 ملیۆن یۆرۆی دیكەش تایبەتمەندی گرێبەستی لەگەڵ سیتی واژۆ كردوە.

جێی ئاماژەیە ڤیران تۆرێس یاریزانێكی لاوی تەمەن 21 ساڵە و داهاتوێكی گەش چاوەڕێی دەكات، هەر خۆشی بەلایەوە خۆشە كە لە پرێمەرلیگ یاری بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close