لە مەشقەکانی ئەمڕۆ، هەواڵێکی خۆش بە کیکێ سێتیێن دەگات

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی لالیگا، پشووی یاریزانەکان، بارسێلۆنا دووبارە دەستی بە مەشقەکانی کردەوە، ئامادەکارەیەکانی بۆ یاریی بەرامبەر ناپۆلی بەردەوامە، له مەشقەکانی ئەمڕۆش هەواڵی گەڕانەوەی دوو یاریزانی پێکراوی یانەکە بە ڕاهێنەر دەگات

دوای ئەوەی گریزمان پێش کۆتایی یارییەکانی لالیگا دووچاری پێکان هات و تەواوی یارییەکانی لالیگای لە دەستدا، بە هەمان شێوە لێنگلێت لە کۆتا گەڕی لە دەستپێکی نیوەی دووەمی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئالاڤێس دووچاری پێکان هات و یاریگایی جێهێشت، ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئاس ئاماژەی بە گەڕانەوەی هەردوو یاریزان کردووە بۆ مەشقەکانی یانەکە، واتە هەردوو یاریزان دەتوانن بەشداریی یارییەکەی ناپۆلی بکەن لە یاریی گەرانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، بەڵام تا ئێستا ڕوون نیە عوسمان دیمبلی دەتوانێت بەشداریی یارییەکەی ناپۆلی بکات یان تەنیا لە قۆناغی داهاتوو دەتوانێت بەشداریی بکات لە ئەگەری سەرکەوتنی بارسێلۆنا بەرامبەر ناپۆلی

لە سەرەتای مانگی داهاتوو، بارسێلۆنا له یاریگای کامپ نو میوانداری ناپۆلی دەکات لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ــی چامپیۆنزلیگ

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close