هەواڵێكی ناخۆش بۆ هەوادارانی یۆڤێنتۆس و رۆناڵدۆ ڕاگەیەنرا

 

پێ دەچێت ئەمجارە بە تەواوی هیواكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵكاری سێریا ئەی ئیتالیا و بەدەستهێنانی پێڵاوی ئاڵتوونی باشترین گۆڵكاری ئەوروپا لە ناو بچێت.

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرت بڵاویكردوەتەوە كە ماوریسۆ ساری بڕیارە ئەمرۆ كریستیانۆ بێ ئومێد بكات بۆ بەردەوامبوون لە ڕكابەری كردنی جیرۆ ئیمۆبیلی لەسەر نازناوی گۆڵكار ئەویش بەوەی كە رۆناڵدۆ بۆ یاری ئەمڕۆ بەرامبەر كالیاری بانگهێشت نەكات و پشوو بە ئەستێرە پورتوگالییەكە بدات، بەگوێرەی هەواڵەكە پێشبینی دەكرێت كریستیانۆ هەر شاری تۆرینیۆ بمێنێكتەوە و گەشتی سیردینیا نەكات، بۆ ئەوەی لە یاری كالیاری بەشداری بكات، ئەوەش بۆ ئەوەی بۆ یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیۆنی فەرەنسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە تەواوی لە ئامادەباشی دابێت.

جێی ئاماژە پێكردنە لە ئێستادا بەر لە دوو گەڕ لە تەواو بوونی سێریا ئەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە 31 گۆڵ دووەمی ڕیزبەندی گۆڵكارانی خولەكەی گرتوە لە دوای ئیمۆبیلی كە 34 گۆڵی هەیە و نزیكە ببێتە گۆڵكاری سێریا ئەی و ئەوروپا و تەنها گۆڵێكی پێویستە تا پێش لیفاندۆڤسكی خاوەن 34 گۆڵ بكەوێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close