مێسی به‌ جیاوازی 101 جار له‌ پێش كریستیانۆیه‌!

دوایی كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی زۆربه‌ی خوله‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا، ئیدی باس له‌ ریكۆرده‌كانی یانه‌كان و یاریزانه‌كان ده‌كرێت، له‌ ئامارێكیش ده‌ره‌وكه‌وت كه‌ مێسی به‌ جیاوازی 101 جار، له‌ پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆیه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ خه‌ڵاته‌كانی تر له‌ یه‌كتر نزیكن.

جیاواز له‌ زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی تر له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پێنج خوله‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا، له‌ ساڵی 2010 تاوه‌كو ئێستا، لیۆنێل مێسی توانیویه‌تی 228 جار ببێته‌ پیاوی یاریی و له‌ به‌رامبه‌ردا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ته‌نها 127 جار توانیویه‌تی، ئیبراهیمۆڤیچیش هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی جار خۆی به‌ ئه‌فسانه‌ و یاریزانێكی جیاواز ده‌ناسێنێت، ته‌نیا 89 جار بووه‌ته‌ باشترین یاریزانی یارییه‌كان،

ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانه‌ی زۆرتین جار بوونه‌ته‌ باشترین یاریزانی یارییه‌كان، له‌ ساڵی 2010 تاوه‌كو ئێستا:

  1. لیۆنێل مێسی: 228 جار
  2. كریستیانۆ رۆناڵدۆ: 127 جار
  3. ئیدین هازارد: 94 جار
  4. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: 89 جار
  5. نێیمار داسێلڤا: 66 جار
  6. لویس سوارێز: 65 جار
  7. گاریس به‌یل: 62 جار
  8. ئه‌نتوان گریزمان: 58 جار
  9. ئارتۆلۆ ڤیدال: 53 جار
  10. ماركۆ رۆیس: 50 جار

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close