بەپەلە .. یاریزانێكی ڕیال مەدرید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

 

بەر لە یارییە چارەنووسسازەكەی ڕیال مەدرید بەرامبەر یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلیزی یانەی مێرەنگی هەواڵێكی ناخۆشی پێ گەیشت و ئاشكرا بوو كە یاریزانێكی تیپی یەكەمی یانەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی كەناڵەكانی بین سپۆرتس لە هەواڵێكی بە پەلە بڵاویانكردوەتەوە كە ماریانۆ دیاز هێرشبەری ڕیال مەدرید دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ یاریزانانی یانەكە پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە دەركەوتوە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە و پشكنینەكانی پۆزەتیف دەرچووە، بەمەش یاریزانەكە كەرەنتین دەكرێت و مەترسی هەیە لەوەی كە یاریزانی دیكەشی تووشی ڤایرۆسەكە كردبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە یانەی ریال مەدرید و مان سیتی لە 7 مانگی داهاتوو لە ئینگلتەرا لە یاریگای ئیتحاد لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ یاری دەكەن و یاری یەكەمیش 2-1 بۆ بەرژەوەندی سیتی بەكۆتا هاتبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close