ئارسه‌ر میلۆ یاخی ده‌بێت‌ و نایه‌وێت چیتر یاریی بۆ بارسێلۆنا بكات!

ئارسه‌ر میلۆ نایه‌وێت له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا چامپیۆنزلیگ ته‌واو بكات و هه‌وڵده‌دات زووتر یانه‌كه‌ جێبهێڵێت

هه‌رچه‌نده‌ پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بكات، چه‌ند جارێك گوتی نایه‌وێت بارسێلۆنا جێبهڵێت و دڵخۆشه‌، به‌ڵام له‌ كۆتایی و به‌ ناچاری دوایی رێكه‌وتنی هه‌ردوو یانه‌، په‌یوه‌ندی به‌ یۆڤی كرد و ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه‌ كه‌ته‌لۆنیا جێبهڵێت.

پێگه‌ی گۆڵ هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌وه‌ و نوسیویه‌تی: ئارسه‌ر ره‌تیده‌كاته‌ له‌ چامپیۆنزلیگ یاریی بۆ بارسێلۆنا بكات، ئه‌و ناوه‌راستكاره‌ بڕازیلیه‌ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كیكی سێتیێنی راهێنه‌ری بارسێلۆنا هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت بلوگرانا زووتر رێگای پێبدات، گه‌شتی ئیتاڵیا بكات و هه‌رچی زووه‌ كامپ نوو جێبهێڵێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، سێتیێن له‌م كۆتاییانه‌ وه‌كو پێویست پشتی به‌و یاریزانه‌ نه‌به‌ستووه‌ و یاریی پێنه‌كردووه‌، په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ وه‌كو پێشتر نه‌ماوه‌، بۆیه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یوڤێنتۆس بكات، له‌ بارسا یاخی بێت، جگه‌له‌وه‌ی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ پێویستی به‌ تواناكانی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێت، چونكه‌ بۆسكێتس و ڤیدال ناتوانن یاریی بكه‌ن به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانیان.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close