دوای مباپێ و ئه‌گوێرۆ، پێكان دیبالاش له‌ چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش ده‌كات

دوای سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ و كیلیان مباپێ كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداریی نه‌كردنیان له‌ یارییه‌كانی یانه‌كانیان له‌ چامپیۆنزلیگ یه‌كلابووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ پێكان پاولۆ دیبالاش بێبه‌ش بكات.

یانه‌ی یۆڤێنتۆس ئیتاڵی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌، پاولۆ دیبالا له‌ یاریی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا له‌ رانی چه‌پی تووشی پێكان بووه‌، به‌ڵام یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه‌.

میدیاكانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاندووه‌، دیبالا به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ یاریكردن داده‌بڕێت، به‌مه‌ش گومان ده‌كرێت بتوانێت له‌ یاریی به‌رامبه‌ر لیۆن له‌ قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ به‌شداریی بكات كه‌ وابڕیاره‌ رۆژی 7ی مانگی داهاتوو یارییه‌كه‌ له‌ ئالیانز ستادیۆم به‌ڕێوه‌ بچێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close