یایا تۆرێ: تا مردن یادگاریه‌كانی به‌رشه‌لۆنه له‌بیرناكه‌م
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌تالۆنی دیدارێكی كورتی له‌گه‌ڵ یایا تۆرێی یاریزانی پێشووی یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه و مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ئه‌نجامداوه‌و تێیدا چه‌ندین پرسیاری له باره‌ی یانه كۆنه‌كه‌ی لێكردووه به‌مجۆره: سپۆرت: هه‌ندێك باسی تیپی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌مان بۆ بكه؟ یایا تۆرێ: ناتوانم ئه‌و تیپه له‌بیر بكه‌م، تاوه‌كو ده‌مرم یادگارییه خۆشه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌م هه‌ر له بیرده‌بن. سێ ساڵی جوانم له‌گه‌ڵیان به‌سه‌ربرد كه خۆشترین و باشترین سێ ساڵی ته‌مه‌نی وه‌رزشیم بوون. سپۆرت: باشه بۆچی ئه‌وه‌نده پێیان سه‌رسامی؟ یایا تۆرێ: چونكه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه چوومه ئه‌وێ، زانیم ئه‌و یانه‌یه جیاوازه له هه‌موو یانه‌كانی جیهان، ده‌یانتوانی هه‌موو شتێك به تۆپ بكه‌ن. سپۆرت: كام له‌و سێ وه‌رزه بۆ تۆ تایبه‌ت بوو؟ یایا تۆرێ: بێگومان وه‌رزی 2008 كه له‌گه‌ڵ پیپ گواردیۆلادا هه‌موو شتێكمان برده‌وه، ئه‌وه وه‌رزێكبووهه‌موو یاریكه‌رێك ته‌مه‌نای ده‌كرد. سپۆرت: كام یاریی و كام نازناو بۆ تۆ گرنگترینیان بوو؟ یایا تۆرێ: راستی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای 2008. باشترین یاریشم كه هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م ئه‌و كۆتاییه بوو، چونكه پێش یارییه‌كه گواردیۆلا هاتوو وتی ئاماده‌ی له ته‌نیشت پێكێیه‌وه له دڵی به‌رگری یاریی بكه‌ی؟ منیش وتم بۆهه‌رشوێنێك تۆ پێتباشبێت ئاماده‌م، ئه‌وه‌بوو سوپاس بۆ خوا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنمان به‌ده‌ست هێنا و بووینه پاڵه‌وانی ئه‌وروپا. سپۆرت: هه‌ندێك قسه‌مان له‌سه‌ر گواردیۆلا بۆ بكه؟ یایا تۆرێ: من وه‌ك خۆم سه‌رم سوڕمابوو له پیشه‌گه‌ریه‌تی گواردیۆلا، به‌درێژایی ژیانی وه‌رزشیم هیچ راهێنه‌رێكم نه‌دیوو وه‌ك ئه‌و هه‌موو شتێكی خۆی بكاته قوربانی له پێناو تیپه‌كه‌ی و بردنه‌وه. بۆ نموونه: رۆژێك پشووی پێداین و من ویستم ماوه‌یه‌ك بچمه شاری وه‌رزشی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك راهێنان، كه‌چی بینیم گواردیۆلا له نووسینگه‌كه‌ی هه‌ر خه‌ریكی كاره، بۆیه هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنترۆلی ئه‌ودابوو، هه‌روه‌ها گواردیۆلا كه‌سێكی رۆشنبیر‌و قسه‌زانه ده‌یزانی چۆن یاریزانه‌كانی هانبدات، كه له راستیدا هه‌موومان گوێڕایه‌لی بووین و ته‌واوی یارییه‌كانی كۆنترۆڵ ده‌كرد. سپۆرت: ئه‌ی بۆچی به‌رشه‌لۆنه‌ت به‌جێهێشت؟ یایا تۆرێ: دوای ماوه‌یه‌ك هه‌موو شتێكم له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه برده‌وه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی یاریكردنم به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له ریزی تیپه‌كه رووی له‌كه‌می كردبوو، له‌وكاته‌دا گرێبه‌ستێكم له مانچسته‌ر سیتییه‌وه بۆهات و چوومه ئه‌وێ. سپۆرت: بۆچی بۆ ریاڵ مه‌درید یاریت نه‌كرد ؟ یایا تۆرێ: چونكه كاتێك ده‌بیته به‌شێك له به‌رشه و كلتوور و مێژووی ئه‌و یانه‌یه له ناخت‌دا ره‌گ داده‌كوتێت، هه‌رگیز ناتوانی رۆژێك له رۆژان درێسی ریال مه‌درید له‌به‌ربكه‌ی. ناتوانی ئه‌وه‌نده به ئاسانی خیانه‌ت له جه‌ماوه‌ری به‌رشلۆنه بكه‌ی. بۆیه هه‌موو ماڵی دونیا ناتوانێت وات لێبكات بچیته ئه‌و تیپه‌ی ركابه‌ری بلوگرانا ده‌كات.