ڤیدیۆ: زینت بووه‌ پاڵێوانی خولی رووسیا به‌ڵام خێری له‌ نازناوه‌كه‌ نه‌دیت!

دوایی ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی زینت سانپێتر بۆرگ بووه‌ پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگی رووسی، له‌ دوایین یاریی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌ به‌ڵام خێریان لێینه‌دیت و نازناوه‌كه له‌ نێو ده‌ستی یاریزانان‌ شكا.

دوێنێ له‌ دواین گه‌ڕی خولی رووسی، زینت میوانداری خیماكی كرد و توانی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وێت، له‌ كاتی به‌رز كردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیڤانۆڤیچی كاپیتانی ئه‌و یانه‌یه‌، نازناوه‌كه‌ ده‌شكێت و یاریزانه‌كان ناتوانن به‌ته‌واوی ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ بگێڕن.

 

زینت سانت پێتێربۆرگ به‌ جیاوازی 13 خاڵ له‌گه‌ڵ لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ، بووه‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ خولی رووسی و به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌ چامپیۆنزلیگ ده‌كات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close