گواردیۆلا ڕیال مەدرید دەتوانێت دوو یان سێ گۆڵیش لە ئێمە تۆمار بكات

 

بەر لە نزیكەی دوو هەفتە لە یارییە ئاگرینییەكەی مانچێستەر سیتی و ڕیال مەدرید لە میانەی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ستایشی یانەی ڕیال مەدریدی كرد و مەترسییەكانی ئەو تیپەی ڕاگەیاند.

گواردیۆلا لە پرێس كۆنفرانسی بەر لە یارییەكەی ئەمرۆی بەرانبەر نۆڕیچ سیتی كە كۆتا گەڕی پرێمەرلیگی ئەم وەرزەیە، گوتی ” من هیچ بیر لە یاری چوون ناكەمەوە، من دەزانم ئەوان توانای ئەوەیان هەیە كە لە یاری گەڕانەوە 2-3 گۆڵ لە ئێمە تۆمار بكەن، ئێمەش دەتوانین گۆڵ بكەین، بەڵام ئەوە لەسەر خواستی یاریزانانی هەردوو یانەكە دەوەستێت،كێ خواستی بردنەوەی زیاترە و هەڵەی كەمتر دەكات ئەو لە بردنەوە نزیكترە، پێم وایە یاریزانانی ئێمە دەزانن كوالیتی ریال مەدرید چۆنە، پێشتر ئەوان سەیری ئەوانیان كردوە كاتێك بۆ چەندین ساڵ لە یارییەكانی كۆتایی چامپیۆنزلیگ یارییان كردوە، پێویست بەوە ناكات پێیان بڵیم، پێویستە وەك یاری كۆتایی یاری بكەین، ئەگەر بە حەز و نەفەسی بردنەوە یاری نەكەین تووشی كێشە دەبینەوە.

جێی ئاماژەیە، یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ لە مەدرید ئەنجامدرا و مانچێستەر سیتی توانی 2-1 سەركەوتن تۆمار بكات، بەڵام لە یاری گەڕانەوە ڕیال بێ سێرجیۆ ڕامۆس و مانسیتیش بێ ئەگوێرۆ یارییەكە ئەنجام دەدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close