شۆۆۆك… یوێفا بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید دژی مانچێسته‌ر ستی ده‌رده‌كات

وابڕیاره‌ له‌ مانگی هه‌شتی داهاتوو، یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و مانچێسته‌ر ستی له یاریی هاتنه‌وه‌، له‌ شاری مانچێسته‌ری‌ به‌ریتانیا میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته،‌ یوێفا ده‌یه‌وێت بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید بدات.

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا(یوێفا) ده‌یه‌وێت یاریی نێوان مانچێسته‌ ستی و ریال مه‌درید بۆ وڵاتی پورتۆگال بگوازێته‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌تی به‌ریتانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بۆریس جۆنس بڕیاریداوه‌، هه‌ر گه‌شتیارێك سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكات، ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتین بكرێت.

هه‌رچه‌نده‌ نازارێت بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ رێگا به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی هانده‌ران ده‌درێت یان نا، تاوه‌كو ئێستاش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام  زۆربه‌ی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌چن زه‌حمه‌ته‌ رێگا به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌یان بدرێت، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ دوایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، نازارێت هه‌ڵوێستی مان ستی چۆن ده‌بێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مێرێنگیه‌ و یانه‌ مه‌دریدییه‌كه،‌ پێشوازی له‌وه‌ ده‌كات له‌ شاری لیسبۆنی پورتوگاڵی دراوسێی یاریی بكات، نه‌ك گه‌شتێكی دوور و درێژ بۆ به‌ریتانیا بكات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close