دوو یانەی ناسراوی ئەوروپا داوای كۆبۆ لە ڕیال مەدرید دەكەن

 

دوا بەدوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزە كۆبۆ كە بە مێسی ژاپۆن ناسراوە لەگەڵ مایۆركا پێشكەشی كرد، چەندین یانەی ئیسپانی و ئەوروپی بەدوای واژۆی یاریزانە ژاپۆنییەكە دەگەڕێن.

بەگوێرەی جۆكەر بلانكۆ ، ڕۆژنامەنووسی نزیك لە یانەی ڕیال مەدرید یاریزان تاكیفۆسا كۆبۆ بەهرەمەندی لاوی ڕیال مەدرید كە ئەم وەرزە بە خواستن بۆ مایۆركا یاری كرد، لە لایەن هەردوو یانەی ئەیاكس ئەمستردام و سیڤییا داواكراوە، بۆ ئەوەی بەخوساتن یان فرۆشتن بۆ ڕیزەكانی یەكێك لەو دوو یانەیە یاری بكات، بەپێی قسەی ڕۆژنامەنووسەكە ڕیال مەدرید نایەوێت بەهیچ شێوەیەك مێسی ژاپۆن بفرۆشێت بەڵكو دەیەوێت لە یانەیەكی بەهێزی ئەوروپی بە سەرەكی یاری بكات و زیاتر تواناكانی بەرەو پێشتر ببات ئەوكات بۆ ڕیال مەدرید بگەڕێتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەم وەرزە كۆبۆ لەگەڵ یانەی مایۆركا لە 36 یاری لەگەڵ ریال مایۆركا بەشداری كردوە، هەروەها رۆڵێكی باشی بە گۆڵ و ئاسیستەكانی لەگەڵ یانەكەی هەبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close