بارسێلۆنا 12 یاریزانی دەخاتە لیستی فرۆشتنەوە

 

بەمەبەستی پەیداكردنی بڕێك پارە و كڕینی یاریزانی دیكە بۆ پڕكردنەوەی بەشێك لە كەموكوڕییەكانی یانەی بارسێلۆنا لە بەرنامەی دایە 12 یاریزانی بفرۆشێت.

ڕۆژنامەی ماڕكا ئاشكرای كردوە كە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی هەندێك لە ئامانجەكانی بهێنێتە دی كە لەسەرووی هەموویانەوە كڕینی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەرمیلانە، دەیەوێت ئەم هاوینە 12 یاریزانی بفرۆشێت یان بە خواستن بە یانەیەكی دیكەیان بدات، بۆ ئەوەی باری دارایی یانەكە كەمێك ببووژێنێتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەكە یاریزانانەكان بریتین لە ” نیتۆ ، نیلسۆن سیمیدۆ ، جۆنیۆر فیربۆ، ڕاكیتچ ، ئۆمتیتی، ڤیدال ، عوسمان دیمبلی، برایت وایت، هەروەها جگە لەوانەش دەیەوێت كارلس ئالینا و كۆتینیۆ و ڕافینیا و تۆدیبۆ كە بەخواستن لە دەروەن بە فەرمی بیانفرۆشێت و گرێبەستەكەیان لە خواستن ببێتە فرۆشتن.
ەموو
جێی ئاماژە پێكردنە، بارسێلۆنا بە بارودۆخێكی دارایی خراپ تێپەڕ دەبێت لە كاتیكدا یانەكە پێویستی بە چەندین یاریزان هەیە، بەپرسانی بارسێلۆنا هەوڵ دەدەن كە هەموو هەوڵێك بدەن تا مارتینێز و نێیمار لەگەڵ چەند گرێبەستێكی پێویست ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ریزەكانیان تۆكمە بكەنەوە و دڵی مێسیش ڕازی بكەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close