کلۆپ دوای بەرگریکارێکی جەزائیری لە یانەکەی دەکات

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە و نزیکبوونەوەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، هەواڵی گەرمی ڕۆژنامەکانی جیهان گواستنەوەی یاریزانانە، لە دواین هەواڵی ڕۆژنامەی میرۆر باس لەوە دەکات کلۆپ دەیەوێت جەزائیریەک بکاتە بەرگری یانەکەی

ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی لە نوێترین هەواڵی باسی لەوە کردووە، کلۆپ زۆز بە پەرۆشەوە داوای لە یانەکەی کردووە، عیسا مەندی بەرگری یانەی ریال بیتیس و هەڵبژاردەی جەزائیر بگوازنەوە یانەکەی بۆ ئەوەی لەگەڵ ڤان دایک ببنە دوانەیەکی بەهێز بۆ وەرزی نوێ

عیسای تەمەن 29 ساڵان بەرگریکاری بیتیس یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکە، لە وەرزی ئەمساڵ بەشداری 30 یاریی کردووە، ساڵی ڕابردووش توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی جەزائیر نازناوی جامی ئەفریکا بە دەست بهێنێت، بۆ فرۆشتنی ڕەنگە تەنیا 15 ملیۆن یۆڕۆی نرخەکەی بێت، بە هۆی ئەو قەیرانەی داراییە توشی یانەکان بوە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرجەم یانەکان هەوڵ دەدەن لە فرۆشتنی یاریزانەکان خۆیان لەم قەیرانە ڕزگار بکەن

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close