پاریس سانجێرمان یاریزانێكی دیاریی یانه‌كه‌ی ده‌رده‌كات!

تیاگۆ سێلڤا: من نامه‌وێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵێم، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن له‌ یانه‌كه‌ بڕۆ!

دوایی ئه‌وه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه،‌ تیاگۆ سێلڤا ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان‌‌ به‌ جێده‌هێڵێت، ئه‌و یاریزانه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ی كردووه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات، نایه‌وێت له‌ سانجێرمان بڕوات.

تیاگۆ سێلڤا به‌ سه‌رسورمانه‌وه‌ باسی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كات و ده‌ڵێت:”من نامه‌وێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵم، به‌ڵام ئه‌وان راسته‌وخۆ پێم ده‌ڵێن له‌ یانه‌كه‌ بڕۆ، من رێز له قسه‌كانی ئه‌وان و  گرێبه‌سته‌كه‌م ده‌گرم تاوه‌كو كۆتایی”.

سێلڤا به‌وه‌نده‌ ناوه‌ستێت باسی به‌رێوبه‌ری وه‌رزشی یانه‌كه فڕه‌نسیه‌كه‌‌، لیۆناردۆی بڕازیلی ده‌كات و ده‌ڵێت:” لیۆناردۆ ته‌نها قسه‌ بۆ رۆژنامه‌كان ده‌كات، نه‌ك من و یاریزانه‌كانی تر، ئه‌و هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ من نه‌كردووه‌ ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ته‌نها قسه‌ ئه‌وه كه‌‌ له‌ رۆژنامه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close