بە بڕیارێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی ئەم وەرزە بێبەشکرا

بەهۆی بڕیارێکەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هیوای بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین لاواز دەبێت.
دەزگای میدیای وەرزشی ئەوروپا کە بە هاوبەشی لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی سەرپەرشتی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین دەکات، بڕیاری داوە بۆیەکەمجار لەم وەرزە ئەگەر دوو یاریزان وەکو یەک زۆرترین گۆڵیان کرد خەڵاتەکە بە هەردووکیان نەدرێت، بەڵکو بەو یاریزانە بدرێت کە کەمترین ژمارەی خولەک یاریی کردبێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 31 یاریی 2,739 خولەک یاریی کردووە و 30 گۆڵی کردووە و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیش لە کۆی 31 یاریی تەنیا 2761 خولەک کردووە و خاوەنی 34 گۆڵە، چیرۆ ئیمۆبیلیش لە لازیۆ لە 34 یاریی 2,906 خولەک یاریی کردووە و 31 گۆڵی هەیە.

بەگوێرەی ئەم بڕیارە ئەگەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ یان چیرۆ ئیمۆبیلی ژمارەی گۆڵەکانیان وەکو رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لێ بێت و ببنە خاوەنی 34 گۆڵ، ئەوا خەڵاتەکە بەوان نادرێت بەڵکو تەنیا بە لیڤاندۆڤسکی دەدرێت.

پێشتر لە وەرزی 2013/14 کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لویس سوارێز بەیەکەوە خەڵاتەکەیان بردەوە و وەرزی 2004/05 تێری هێنری و دیێگۆ فۆرلان بەقەدەر یەکتری گۆڵیان کرد و خەڵاتەکە بە هەردووکیان درا.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close