باوکی مێسی لە ئیتاڵیا لەگەڵ بەرپرسانی یانەیەک کۆ دەبێتەوە

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی لالیگا و نزیکبوونەوە لە گواستنەوەی یاریزانان، نیگەرانیەکانی مێسی لە کارگێری یانەکەی، هەواڵی گەرمی ڕۆژنامەکانی جیهان بەستنەوەی ناوی مێسیە بە یانەکانی ئەوڕوپا لە نوێترین هەواڵیش باس لە نزیکبوونەوەی مێسی دەکرێت لەگەڵ ئینتەر میلان

ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی مارکۆ کۆنتێریۆ لە تویتێکی کە پشتی بە هەواڵی پێگەی تۆتۆ مێرکاتۆ بەستوە، باسی لەوه کردووە خۆرخێی باوکی مێسی لە شاری میلانی ئیتاڵیایە، لەگەڵ بەرپرسانی ئینتەر میلان کۆبۆتەوە لەسەر گواستنەوە مێسی قسەی کردووە، ئینتەر یەکێکە لەو یانانەی بەربژێرە بۆ ئەوەی مێسی بکڕێت، لە ئەگەری جێ هێشتنی بارسێلۆنا

مێسی لە وەرزی ئەمساڵ چەند جارێک دژی کارگێری یانەکەی قسەی کردووە، نیگەرانی لە چۆنیەتی کار کردنی یانەکەی دەربڕیوە، بۆیە ڕۆژنامەکانیش ئەم هەلەیان قۆستۆتەوە ناوی مێسیان بە چەندین یانە بەستۆتەوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close