بێرمنگهام کارێکی سەیر لەگەڵ بیلینگهامی دەکات


دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو یاریزانی لاوی یانە بێرمنگهام جودی بیلینگهام ڕووی کردە بۆروسیا دۆڕتمۆند، بۆ هەمیشە یانەی بێرمنگهام درێسی ژمارە 22ی یانەکەی هەڵگرت و نایدات بە هیچ یاریزانێک

بیلینگهامی تەمەن 17 ساڵان بە پێی گرێبەستێک ڕووی لە بۆرۆسیا دۆڕتمۆند کرد، با بڕی 25 ملیۆن پاوەند، لە هەمان کات بووە گرانترین یاریزانی لاوی تەمەن 17 ساڵان له جیهان، هەفتانە 52 هەزار پاوەند لە یانەی دۆڕتمۆند وەر دەگرێت،

ئەوەی جێگای سەرنج بوو لای هاندەران، تویتێکی یانەی بێرمنگهام بوو، کە بڕیاریدا ژمارەی 22 بۆ هەتا هەتایە لە یانەکە هەڵگرێت نەیدات بە هیچ یاریزانێک، بلینگهام تەنیا 41 یاریی بۆ یانەکە ئەنجامداوە 4 گۆڵی تۆمار کردووە، بەڵام هاتە ڕێزی ئەفسانەکان کە زۆرترین یارییان بۆ یانەکانیان ئەنجامداوە، هاوشێوەی زانێنی لە ئینتەر میلان، ماڵدینی لە میلان ماڕادۆنا لە ناپۆلی، یۆهان کڕۆیف لە ئەیاکس

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close