ماوریزیۆ ساری: کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادە نییە پشوو بدات

ماوریزیۆ ساری رایدەگەیەنێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادە نییە پشوو بدات و چاوی لە بەدەستهێنانی خەڵاتە تاکە کەسی و بەکۆمەڵەکانە.
ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەبارەی ئەگەری پشوودانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو چوار گەڕەی لەم وەرزەی سێریا ئەی ماوە، گوتی ‘توانایەکی زۆر سەرسوڕهێنەری هەیە کریستیانۆ، ئەو بەهەموو شێوەیەک بۆ بەدەستهێنانی نازناوە کەسی و بەکۆمەڵەکان تێدەکۆشێت، لە رووی توانای جەستەیی و دەرونییەوە زۆر باشە و بەهیچ شیوەیەک نایەوێت پشوو بدات، کریستیانۆ بەو ورە و خۆهاندانەی هەیەتی نازانێت ماندوو بوون چییە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رووی بیرکردنەوە و بەکارهێنانی قاچەکانی پاڵەوانە’.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزە جگە لەوەی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی و چامپیۆنزلیگ دەدات، چاوی لەوەیە خەڵاتی گۆڵکاری سێریا ئەی و پێڵاوی زێڕین بەدەست بهێنێت، کە هاوشانی ئیمۆبیلی بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ پیشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەیە و لە پێشبڕکێی خەڵاتی پێلاوی زێڕینیش لەدوای رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دێن کە 34 گۆڵی کردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close