فه‌رمی، مباپێ چارنووسی خۆی له‌ پاریس سانجێرمان یه‌كلاكرده‌وه‌

كیلیان مباپێ به‌فه‌رمی چاره‌نووسی خۆی له‌ پاریس سانجێرمان یه‌كلاكرده‌وه‌ و به‌ لێدوانێك هه‌موو ده‌نگۆیه‌كی كۆتایی پێ هێنا.

كیلیان مباپێ، هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی بی ئین سپۆرتسی قه‌ته‌ری گوتی ‘من ده‌مه‌وێت وه‌كو به‌شێك له‌ پرۆژه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ یانه‌كه‌ بمێنمه‌وه‌، وه‌رزی داهاتوو له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بم، هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌رزی داهاتوو سه‌رجه‌م نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنم’.

هه‌روه‌ها مباپێ گوتیشی ‘ساڵی چواره‌مه‌ من له‌ پاریس سانجێرمان یاریی ده‌كه‌م، وه‌رزی داهاتوو وه‌رزێكی گرنگه‌ چونكه‌ یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مانه‌’.

مباپێ به‌م لێدوانه‌ی كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه‌ هێنا كه‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری چوونی بۆ ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كران.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close